دڵ تێكچوون و ڕشانەوە لەكاتی دووگیانیدا چییە ؟
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

دڵ تێكچوون و ڕشانەوە لەكاتی دووگیانیدا چییە ؟

 

 

دڵ تێكچوون و ڕشانەوە نیشانەكانی دووگیانین كە تووشی زۆربەی خانمان دەبن لە سەرەتای دووگیانی دەست پێدەكات، بەزۆری لە نێوان هەفتەی چوارەم و حەوتەمدا، دوای (20) هەفتە لە زۆربەی خانماندا جێگیر دەبێت، هەرچەندە ڕەنگە لە هەندێكیان زیاتر بمێنێتەوە، زۆرجار پێی دەوترێت (نەخۆشی بەیانیان)، بەڵام دەتوانێت لە هەر كاتێكی ڕۆژو شەودا ڕووبدات.

كاریگەرییەكانی :

1. لەوانەیە زۆر جار كاریگەری لەسەر باری دەروونی و كاركردن و ماڵ و ژیانی كۆمەڵایەتی ئافرەتی دووگیان هەبێت.

2. هەنێك جار دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی لەش نیشانەكانی وشكبوونەوە بریتین لە هەستكردن بە وشكبوونەوە یان زۆر تینوێتی، هەستكردن بە خەواڵوویی یان نەخۆشی، یان گۆڕینی ڕەنگی میز لە زەردی كاڵەوە بۆ زەردی تۆخ یان قاوەیی، لەوانەیە ئەو ژنانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە پێویستیان بە خەواندن لە نەخۆشخانە بێت.

چۆن چارەسەر دەكرێت :

1. لە كاتێكدا زۆربەی ژنان دەتوانن لە ماڵەوە یان وەك نەخۆشی دەرەوە لە نەخۆشخانەكان چارەسەر بكرێن، ڕەنگە یەك لە هەر (5) ژنە تووشبووەكان پێویستیان بە خەواندن لە نەخۆشخانە بێت بۆ چارەسەركردن.

2. خواردنی ژەمی بچووك و بەردەوام (كەم خۆری دایم خۆر) لە خۆراكە سادەكان كە كاربۆهیدراتیان زۆرەو چەوری كەمیان تێدایە (وەك نان و برنج و مەعكەرۆنی) خواردنی سارد بخۆن نەك گەرمەكان، شلەمەنی زۆر بخۆرەوە، وەك ئاو (قوتدانی كەم و زوو زوو لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریكردن لە ڕشانەوە.

چەندین دەرمانی جیاوازی دژە نەخۆشی بەردەستە كە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەركردنی نیشانەكان، لە كاتێكدا ڕەنگە هەندێك لەو دەرمانانە مۆڵەتی بەكارهێنانیان نەبێت لە كاتی دووگیانیدا، بەڵام بە سەلامەت دادەنرێت بۆ دایك و كۆرپەكەی.

(د. رۆناك عەبدولرەحمان قادر – پزیشكی پسپۆری نەخۆشیەكانی ئافرەتان و لەدایك بوون)

In case you missed it