بۆ خەوێكی خۆش ئەمانە بكەن
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

بۆ خەوێكی خۆش ئەمانە بكەن

 

 

بە مەبەستی ئەوەی خەوێكی باشتان هەبێت چەند ڕێكارێك بگرنە بەر لەوانەش با ژوورەكەتان فێنك بێت بۆ ئەوەی خەوی ناخۆش نەبینن، باشترین پلەی گەرمی بۆ ژووری خەوتن (18) پلەی سەدیە، دەشڵێن، هەناسەی قووڵ هەڵكێشن، ئەم كارە ئوكسجینێكی زیاتر دێتە ناو جەستەوەو خێرایی هەناسەدان زیاد دەبێت.

ئەگەر نیوەشەو لە خەو هەڵسان، ماسولكەكانتان شل بكەن، لەوانەیە چەندین كاتژمێر هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی بخەون، بەڵام هەوڵەكانتان بێ ئاكام بێت، چونكە هەموو شتێك لە ناو جەستەتاندا گرژ بووە، بۆیە پێویستە ئەم رێنماییانە ئەنجام بدەن:-

1. هەموو ماسولكەكانتان شل كەن لە تۆقی سەرەوە تا ژێر قاچ و هەر كام لە ماسولكەكان پێنج چركە تووند بكەن و پاشان شلی كەن.

2. با ژوورەكەتان فێنك بێت بۆ ئەوەی خەوی ناخۆش نەبینن، باشترین پلەی گەرمی بۆ ژووری خەوتن (18) پلەی سەدیە، چونكە جەستە جۆرێك رێكخراوە، كە شەوانە سارد دەبێتەوە، هەربۆیە كاتێك ئێوە ژوورەكەتان گەرم دەكەن ئەم پرۆسەیە دەشێوێنن و جەستە وادەزانێت، كە هێشتا كاتی خەو نییە.

3. ئەگەر تووشی سەرگێژبوون هاتن لە كاتی خەودا، قاچێكی خۆتان بخەنە سەر زەوی، ئەم پێشنیارە بۆ ئەو كەسانەیە، كە لەسەر تەختی خەو دەخەون، چونكە ئەم كارە فەرمان بە مێشك دەكات، كە دیسان حاڵەتی جێگیربوونی جەستە دابڕێژێتەوەو ئەم كارە سەرگێژبوون لەناو دەبات.

4. لەدوای كاتژمێر (3) ی پاشنیوەڕۆ ئیتر مەخەون، زۆر كەس بە رۆژدا دەخەون و هیچ كاریگەرییەكی نەرێنیشی لەسەر خەوی شەویان نییە، بەڵام ئەگەر كێشەی بێخەویتان هەیە ئەم خاڵانە لەبەر چاو بگرن، سەرخەوێكی كورت بشكێنن، كە ماوەكەی لە (10 – 20) خولەك زیاتر نەبێت و ئەگەر زیاتر بخەون دواتر تووشی سەرئێشە دەبن و هەروەها، لە شوێنێكی ئارام و فێنك و تاریك بخەون.

5. چەند هەناسەی قووڵ هەڵكێشن، بەم كارە ئوكسجینێكی زیاتر دێتە ناو جەستەوەو خێرایی هەناسەدان زیاد دەبێت و ئەم بابەتانەش خەوێكی باشتریان لێدەكەوێتەوە، لەرێگەی لووتەوە بە ماوەی چوار چركە هەناسەیەكی قووڵ بدەن و حەوت چركە رایگرن و دواتر بە ماوەی هەشت چركە لە رێگەی دەمەوە هەناسەكەتان بدەنەوە دەرەوەو ئەم پرۆسەیە چوار جار دووبارە بكەنەوە.

In case you missed it