چۆن بزانین منداڵی ساوا كێشەی لەچاوی هەیە ؟؟
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

چۆن بزانین منداڵی ساوا كێشەی لەچاوی هەیە ؟؟

 

 

چەند نیشانەیەك هەیە دەریدەخات، لەوانەش وادەردەكەوێت چاوی منداڵەكەت زۆر هەڵبەزو دابەز بكات، وادەردەكەوێت منداڵەكەت بە بەردەوامی سەری لار دەكاتەوە كاتێك سەیری شتەكان دەكات و زۆر گەورەبوون و تەمبوونی ڕەشێنەی چاو، یاخود هەبوونی تەنێكی سپی لە ناو بیلبیلە چاوی.

چۆن بزانرێت منداڵی ساوا كێشە لە چاویدا هەیە ؟

1. هەردووچاو یان یەك چاوی منداڵەكە دەسووڕێتەوە بەرەو ناوەوەو یاخوود دەرەوە.

2. چاوی منداڵەكەت بەدوای یاری ناكەوێت و تەركیزی لەسەر جوڵەكەی نییە، كە لەبەردەمیدا دەجوڵێت لەلایەكەوە بۆ لایەكی دیكە.

3. وادەردەكەوێت چاوی منداڵەكەت زۆر هەڵبەزو دابەز بكات.

4. وادەردەكەوێت منداڵەكەت بە بەردەوامی سەری لار دەكاتەوە كاتێك سەیری شتەكان دەكات.

5. نیشانەی داخستنی بۆڕییەكانی فرمێسك یان هەوكردنی لەسەر دەردەكەوێت، ئەم نیشانانەش فرمێسكی بەردەوامی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ سووربوونەوەو ڕیپۆق كردن، كە بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت.

6. هەبوونی هەستیاری زۆرو داخستنی چاو بەرامبەر ڕووناكی.

7. زۆر گەورەبوون و تەمبوونی ڕەشێنەی چاو، یاخود هەبوونی تەنێكی سپی لە ناو بیلبیلە چاوی.

(د. میران حەسەن – پسپۆڕی نەخۆشییەكانی چاو)

In case you missed it