له‌ساڵیادی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستاندا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ساڵیادی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستاندا

بیست و هەشت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كه‌ ڕێكه‌وتی (19/ 5 /1992 ) یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردوستاندا ئه‌نجام درا دوای ئه‌وه‌ی كه‌له‌ به‌هاری 1991 دا تواندرا زۆربه‌ی ناو چه‌كوردوستانیه‌كان له‌ ڕاپه‌رینێكی جه‌ماوه‌ریدا له‌ده‌ست حكومه‌تی دكتاتۆری ئه‌و كاته‌ی عێراق ڕزگاربكرێن، ئیداره‌یه‌كی خۆجێی دابمه‌زرێندرێت وه‌هه‌نگاوی خه‌باتی په‌ڕله‌مانی سیاسی نرا تا كورد له‌م به‌شه‌ی كوردوستاندا بتوانێت هه‌نگاو بنێت وه‌نمونه‌یه‌كی جوان پێشكه‌ش بكات ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی( 1992) دا یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی كوردوستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام دار كه‌ ئه‌م هه‌نگاو پرۆسه‌یه‌ له‌وكاته‌دا گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو وه‌په‌یامێكی گه‌وره‌ی خه‌باتی ڕزگاری گه‌لی كوردوستان بوو له‌م هه‌رێمه‌دا دواتر له‌گه‌ڵ هه‌موو تێبینه‌كان تواندار په‌ڕله‌مان وحكومه‌تێكی فیفتی به‌ فبفتی له‌هه‌رێمی كوردوستاندا له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردوستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستاندا به‌هاوبه‌شی دروستبكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌دوای ( 28) ساڵ له‌ئه‌زموونی سیاسیی و ئیداری و حكومیی و پێشكه‌وتنی ئاستی تاكی كوردی و ئه‌نجام دانی چه‌ندین خولی یه‌ك له‌دوای یه‌كی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی ( نۆ ) كابینه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان، به‌ڵام ئێستا نه‌شتێكمان هه‌یه‌ به‌ناوی په‌ڕله‌مانی كوه‌ردوستانه‌وه‌ كه‌كارابێت و نه‌حكومه‌تێكمان هه‌یه‌ توانیبێتی ئەم وڵاتە لە قەیرانەکان ڕزگار بکات ئەو بەڵێنانەی کە بەهاوڵاتیانیاندا جێبەجێنەکران، بۆیه‌ مایه‌ی نیگه‌رانیه‌ له‌بری پێشكه‌وتن خزمه‌تكردن گه‌شه‌كردنی عه‌قڵیه‌تی ئیداری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵام تازه‌ دوای ئه‌و هه‌موو خه‌بات و ئه‌زموونه‌ دورنیه‌ هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌زمونه‌كه‌مان بۆدواوه‌ شكست هێنانی متمانه‌ی هاووڵاتیان به‌ حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانی كوردی كه‌هیواو ئاواتی هه‌موان بوو وه‌ بۆ به‌ده‌ست گه‌یشتنی ئامانجه‌كانی ئه‌م گه‌لی كورده‌ قوربانی زۆر گه‌وره‌ی داوه‌ بۆبه‌دیهاتنی مافه‌ڕه‌واكانی و دروستكردنی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ بۆگه‌لی كوردوستان له‌سه‌ر خاكی خۆی به‌ڵام به‌داخه‌وه‌.
دوای چارەکە سەدەیەک زیاتر لە ئەزموونی حوکمڕانی لە سەر ووڵاتێکی دەوڵەمەند بە سامانی سروشتی و خاکێکی بەپیتی کشتوکاڵی و ئاوێکی سازگارو کەشو هەوایەکی لەبەراو گەلێکی دڵسۆز ئێستا ئەزموونی حوکمڕانی لەو پەڕی خراپیدایە و متمانەی هاوڵاتیان لە لاوازترین ئاساتیایە بە کاربەدەستان و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان چونکە ئامانجیان خزمەتکردنی هاوڵاتیان و خاک و خەڵکی کوردستان نەبوو بەڵکو مەبەستیان بوو خاک و خەڵک بخەنە قوربانی بەر ژەوەندیە تایبەتیەکانیان ئێستا کەمامگی( ئایاری )ساڵی (2020 )فەرمانبەران موچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە وە لەسایەی ئەزموونی حوکمڕانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان، پاشەکەوتێکی زۆری موچەو قوتی ژیانیان لەلایەن کابینەی پێشوی حکومەتە وە نادیارە،
بۆ داهاتوش هیچ گرەنتیەک نیە کە ئەم ووڵاتە توشی قەیرانی نەخوازراوی ترنابێتەوە دوای ( 28)ساڵ تازە مەترسی دوو ئیدارەیی و ململانێی مەترسیدار و ئایندەیەکی پڕ قەیران چاوەڕوانی ئەم گەلە ستەمدیدەیە ئەکات
بەو هیوای ی لەم ساڵ یادەدا بەرپرسانی ئەو کات و ئێستا بڕیاری جدی بدەن و ئەوەی هەیانە بیخەنە خزمەتی هاوڵاتیان و ئەزموونەکەی خۆیان ڕزگار کەن گەروانەکەن نە ئێستاو نە داهاتوو و نەمێژوو بەزەیی بەکەسدا نایاتەوەو دواجار ئەم ئەزموونە شکست خواردووە ئەبێتە مێژوویەکی نەشیاو تۆمار ئەکرێت و کارەکتەرەکانیشی هەر لایەنە دەسەڵاتدارەکانن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ