ئێوە سوێندتان خوارد خزمەتی خاک و خەڵک بکەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێوە سوێندتان خوارد خزمەتی خاک و خەڵک بکەن

 

ئەم پرسیارە لە کار بەدەستانی ئەم ووڵاتە ئەکەم کاتێک ئێوە لە پەڕلەمان و لە بەرامبەر هەموو هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە سوێندی یاساییتان خوارد کە، خزمەتی خەڵک و خاکی ئەم هەرێمە بکەن خۆتان و خوا تاچەند پابەند بوون.
ئەگەر خزمەتان کرد بۆ ئەم ووڵاتە دەوڵەمەندە لە هەموو ڕەهەندەکانەوە کە، خاوەنی سەرخان و ژێرخانێکی دەوڵەمەندە بۆ بەم ئاقارو کارەساتە گەیشت، بۆ دوای دەیان ساڵ لە خەبات و قوربانیدان خەونی دەیان ساڵەی گەلتان بەبادا، بۆ متامانەتان نەهێشت تاکی ئەم ووڵاتە کە، ئامادەی قوربانیدان بوو بۆ کورد و کوردستان، ناپرسن بۆ ئێستا ئامادەی قوربانیدانە بۆ ئەوەی ئەم ووڵاتە بەجێ بهێڵێت و کۆچ کات و بڕوات خزمەتی خاک و خەڵکی ووڵاتانی ترکات ئەمە کارەساتە، ئەمڕۆ ئەبێت بە میژوو مێژووش ڕوحم بەکەس ناكات، بۆ ناپرسن بەیانی ئەبێت نەوەکانانمان شانازی بەچیتانەوەبکەن بە شەڕی ناو خۆتانەوە بەپەلکێش کردنی سوپاس بێگانە تانەوە بۆ لەناو بردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەتان، بە ئەم سیستەمە حوکمڕانیە جوانەتانەوە کەماوەی 29 ساڵە لەم هەرێمە پیادەی ئەکەن ، بەو هەموو گەندەڵی و بندیوارو ناداد پەروەریەی ئەنجامتان داوە .
لەکوێی ئەزموونی حوکمڕانی دنیادا هەبوە فەرمانبەرێک دەوامی ڕۆژانە بکات و موچەی نەبێت یان چارەکە موچەو نیو موچە وەرگرێت یەکێکیش لەماڵەوە دار نەخاتە سەر بەرد موچەیەکی موفت مۆڵ وەرگرێت لەوەش کارەساتر ئەوەیە لەپێناوی بەدەستهێنانی دەنگی تەزویر بۆ درێژەدان بە تەمەنی دەسەڵاتی شکستخواردوتان موچە بۆ خەڵکی ئێران ببڕیتەوە مووچە خۆرە ڕاستەقینەکانی خۆت ڕەزیل کەیت و سوکایەتی بە عەقل ژیانیان بکەیت.
کاتی ئەوەهاتوە هەموان بە جدی هەوڵدەن کە ئەم سیستەم و ستەمە قبۆڵ نەکرێت .

‏پێویستە ئەو سیستەمە بگۆڕدرێت کە گەندەڵی بەرهەم هێناوە، بە تەنها گۆڕینی کەسەکان چارەسەری کێشەکان ناکات .

پێویستە فەرمانبەرانی ڕاستەقینە هەڵوێستی جدیان هەبێت بۆئەوەی دەستکاری مووچەیان نەکرێت ناکرێت ئەم هەموو بندیوارو خەڵکی ئێرانە بەنایاسایی مووچە وەبگرن، بەڵام حکومەت بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە کەم کاتەوە، ماوەی پێنج ساڵە دەستیان خستۆتە بینەقاقای هاوڵاتیان و موچە خۆرانی ڕەسەنی ئەم ووڵاتە هەر ڕۆژەور هەرجارەی بەناوێک و بە بە هانەیەک و بیانویەکی نابەجێ یاری و سوکایەتی بە فەرمانبەرانی بەش مەینەتی ئەم ووڵاتە ئەکەن، بەڵام خەڵکێک لەدەرەوەی هەرێم بەنایاسایی و بەگەندەڵی موچەی هەبێت و لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانیش ئەوان جارێکیتر تەمەنی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ و شکست خواردوەتان بۆ درێژ بکەنەوە .
بەو هیوایەی گەل هۆشیار بێت و کۆتایی بەم بارە لارە نەخوازراو بێنێت .

 

هه‌واڵی گرنگ