دانيشتوانى هه رێم لە دوو چینی سەرەکی پێکدێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دانيشتوانى هه رێم لە دوو چینی سەرەکی پێکدێت

 

خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەسایەی سیستمی سەقەت و ناعەدالەتی حوکمڕانیدا، بوون بە دووبەشەوە یان دووتاقمەوە .

بەشێکی هەژارو کەمدەرامەت و گیرفان بەتاڵ ، کە کرێ خانوو وپارەی عیادەو دەرمان و موەلیدەو کارەبای حکومی و ئاوو گرانی سوتەمەنی و بازاڕ ، تەنگی پێ هەڵچنیون ..

تاقمی دووەمیش کە ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ شەریکی دەسەڵاتن ،يان خاوەن کارو بازرگانن ، باسوخواسیان بەزۆری دەربارەی ئوتومبێلی مۆدێل بەرزو ڤیللای سەرنج راکێش و مۆبایلی ئایفۆن ی نوێی گرانبەها و هەندێکیشیان قومارە..

هاوینانیش ئەم تاقمە ، سەرقاڵی گەشتوگوزاری خێزانین بۆ ئەوروپاو ئەرمینیاو تورکیاو باکوری ئێران و هەندێکیشیان ساڵانە جارێک یان زیاتریش دەچنە گەشتی عومرە بۆمەککەو مەدینەی پیرۆز .

زۆرجاریش بەبێ ڕەچاوکردنی هەستی تاقمی یەکەم، وێنەی گەشتەجۆراو جۆرەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکەنەوە.

تاقمی یەکەم ئەوەندە باریان قورس و سەختە،چاوەڕێی گۆرانکارییەک دەکەن و تەنانەت هەندێکیان نزای وەرگەرانی کەشتیەکەش دەکەن.

تاقمی دووەمیش کەزۆر سوودمەندن لە هەلومەرجەکە و ئاسودەن، دوعا دەکەن ڕەوشەکە بەردەوام بێ ،چونکە لەبەرژەوەندیی ئەوانە .

شاعیری عەرەبیش دەڵێ :-

مَصائبُ قَومٍ عِندَ قَومٍ فَوائدُ.

 

هه‌واڵی گرنگ