وەبەرهێنان بە مەرجی هاوبەشی!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەبەرهێنان بە مەرجی هاوبەشی!

وەبەرهێنەرێک دەڵێت لە هەرێمی کوردستان هەرکەس بیەوێت وەبەرهێنان بکات هەموو ئاسانکاریەکی بۆ دەکرێت، تەنیا بە مەرجی ئەوەی کۆمپانیایەکی بەرپرسانی حیزبی فەرمانڕەوا بکەیتە هاوبەشی پڕۆژەکەت بە 40% ی کۆی قازانج.
ئێستە دەزانن بۆچی پڕۆژەکانی نیشتەجێ بوون لە زیادبوونی بەردەوامدان؟ چونکە کۆمپانیاکانی بەرپرسانی باڵای حیزبەکانی فەرمانڕەوا لەڕوی یاساییەوە ئاسانکاریان بۆدەکەن و بە نرخێکی نزیک لە خۆڕاییەوە زەویان پێ دەدرێت، ئیتر ئەگەر کوالێتی پڕۆژەکانیش نزمبێت چاوپۆشی لێ دەکرێت.
بۆیە ئێستە زۆرێک لە خاوەن سەرمایە و وەبەرهێنەران کە نایانەوێت بچنە ژێر خواست و داوا و مەرجە قورسەکان کۆمپانیا وەهمییەکانی بەرپرسانی باڵای هەردوو حیزبی فەرمانڕەوا کە دەی سەپێنن بەسەریاندا ئەوانیش بە ناچاری سەرمایەکانیان دەگوازنەوە بۆ ناوەڕاست و باشوری عێراق و وڵاتانی دەرەوە و لەوێ سەرمایەگوزاری دەکەن.
سەرمایەدارێکی کورد دەڵێت: ویستم لە وڵاتی ئەڵمانیا کارگەیەکی دەرمان دابنێم، پێیان گوتم: زەویەکەت بە خۆڕایی دەدەینێ و لە 45% ی کۆی تێچوی کارگەکەشت بۆ دەگێڕینەوە، تەنیا بەمەرجی ئەوەی پێنج کەسمان بۆ بخەیتە سەرکار.
لە وڵاتە پێشکەوتووەکان ئاوا پەلکێشی سەرمایەداران دەکەن بۆ وەگەڕخستنی سەرمایەکەیان لە وڵاتەکەیان، ئەگەر بۆ پێدانی هەلی کاربێت بۆ پێنج کەس!
لە هەرێمەکەی ئێمەش بەوجۆرەیە کە دەیبینین!!!

 

هه‌واڵی گرنگ