خۆپیشاندانەکەی شاری ئامەد دەبینن؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خۆپیشاندانەکەی شاری ئامەد دەبینن؟

ئاخۆ ئێمەی کوردانی باشوری خاوەن ئیدارەی سەربەخۆ کێشەمان زیاترە لەگەڵ بەغدا یان کوردانی باکوری ژێردەستە لەگەڵ ئەنقەرە؟ بۆچی لە شاری ئامەدی گەورە شاری باکوری کوردستان خۆپیشاندان لە دژی تاوانەکانی قەوارەی زا+ یۆ+ نی ئەنجام دەدرێت و کەسیش سەرزەنشتیان ناکات و بەکرێگیراو و خۆفرۆش ناوزەد و تاوانباریان ناکەن؟ بەڵام لە باشور وەک بچوکترین ئەرکی ئایینی پشتگیری بە نوسینی پۆستێکی ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و وتاری ڕۆژانی هەینیشمان پێ ڕەوا نابینن!

برای دژە ئایینی باشوریم تۆ جارێ بڕۆ تیماری دەردی بێ مووچەیی خۆت بکە، بڕۆ وەڵامی داوا و خواستی مامۆستایانی مانگرتوو بدەرەوە، وا مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندندا هێشتا لە نیوەی هەرێمەکەمان مانگرتن بەردەوامە! وا لە ناوەڕاستی مانگی دە داین هێشتا مووچەی مانگی هەشت نەدراوە!

کاکی عەلمانی دژە دیین لەسەر کوردانی پارچەکانیتر ئیسلامیەکانی ئێرە بە خائین و خۆفرۆش تاوانبار مەکە، بڕۆ تیماری دەردە بێ دەرمانەکانی خۆت بکە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ