كۆمپانیای (Avenir Telecom) ی ئەمریكی رایگەیاندووە، كە مۆبایلێكی نوێیان بەرهەمهێناوە كە پاترییەكەی بەرگەی یەك هەفتەی تەواو دەگرێت.
كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، مۆبایلە نوێیەكە ناوی (Hard Case P28K) و پاترییەكەی بەجۆرێك دروستكراوە كە بتوانێت بەرگەی كاتی زۆر بگرێت و بۆ پڕكردنەوەی هەفتەی یەك جاری پێویستەو زۆر بەسوودە بۆ گەشتیاران.
پاتری مۆبایلەكە نزیكەی (28) هەزار میلی ئەمپێرە، توانای كاركردنی بەردەوامی بۆ ماوەی (122) سەعات هەیەو بە (90) خولەكیش بارگاوی دەبێتەوە.
كەشتی نووح