وەزیرێكی حكومەتی كاربەڕێكەر هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچە زانیاری ئاشكرادەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیرێكی حكومەتی كاربەڕێكەر هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچە زانیاری ئاشكرادەكات

وەزیری خوێندنی بالای حكومەتی كابەڕێكەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ حكومەتی عێراق هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی مووچە دەدەن و دەشڵێت: “بەم نزیكانە دابەش دەكرێت”.

ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی كابەڕێكەری هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا  ڕایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ن و بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دابه‌شبكرێت.

ئاماژەی بەوەش كرد“به‌داخێكی گرانه‌وه‌ خه‌ڵك بێمووچه‌یه‌ و وڵاته‌كه‌مان كه‌وتوه‌ته‌ قه‌یرانی جۆراوجۆره‌وه‌ له‌ هه‌مویان كاریگه‌رتر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی دارایی عێراق لە هەفتەی ڕابردووەوە زۆرینەی مووچەی فەرمانبەران و دامەزراوەكانی هەرێمی ناردووە، كە بڕەكەی زیاتر لە 560 ملیار دینارە، بەڵام حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم دەستی بە دابەشكردنی مووچە نەكردوەو دەڵێت: “پارەی هێزە سەربازییەكان ڕەوانە نەكراوە.

لای خۆشیەوە  وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، كە بەبێ‌ ناردنی لیست پارە نانێرن.

 

هه‌واڵی گرنگ