پوتین: ئەمریكا هەوڵ دەدات باوەڕ بە جیهان بهێنێت كیێڤ دەستی لە هێرشەكەی مۆسكۆدا نییە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پوتین: ئەمریكا هەوڵ دەدات باوەڕ بە جیهان بهێنێت كیێڤ دەستی لە هێرشەكەی مۆسكۆدا نییە



سەرۆكی رووسیا ڕایدەگەیەنێت: ئەمریكا هەوڵ دەدات باوەڕ بە جیهان بهێنێت بەوەی كیێڤ دەستی لە هێرشە تیرۆریستییەكەی مۆسكۆدا نییە و ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئەم هێرشە خوێناویەی ئەنجامداوە.

سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەكەی هۆڵی كۆنسێرتی كرۆكوس و گرتنەبەری ڕێكارییەكان، پوتین لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەت و ناوچەكە و بەڕێوەبەرانی دەزگای هەواڵگریی و هێزەكانی ئاسایش كۆبووەوە و داوای زانیاری لە بەرپرسان كرد لە بارەی بەرەوپێشچوونی لێكۆڵینەوەكان و ناساندنی هەموو ئەو كەسانەی دەستیان لە هێرشە تیرۆریستییەكەدا هەبووە، لەگەڵ ڕێكخەران و هاندەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە.

پوتین باسی لەوە كرد كە پێویستە لێكۆڵینەوەكە بە شێوەیەكی بابەتیانە و بە پیشەیی و بەبێ هیچ لایەنگرییەكی سیاسی ئەنجام بدرێت و ڕایگەیاند: "دەزانین ئەم تاوانە لەلایەن ئیسلامییە توندڕەوەكانەوە ئەنجامدراوە كە جیهانی ئیسلامی چەندین سەدەیە بەرەنگاری ئایدۆلۆژییەكەی دەبێتەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا بەپێی زانیاریە هەواڵگیرییەكان دەبینین ئەمریكا لە ڕێگەی كەناڵە جۆراوجۆرەكان و مانگە دەستكردەكانەوە هەوڵدەدات باوەڕ بە جیهان بكات بەوەی كیێڤ دەستی نییە لە هێرشە تیرۆریستییەكەی مۆسكۆدا و شوێنكەوتووان و ئەندامانی ڕێكخراوی داعش كە لە ڕووسیادا قەدەغەیە هێرشە تیرۆریستییە خوێناوییەكەی ئەنجامداوە. دەزانین ئەم ستەمە كە دژی ڕووسیا و گەلەكەی كراوە بە دەستی كێ ئەنجامدراوە. تیشكمان لەسەر ئەوەیە كێ داوای كردووە".

پوتین باسی لەوە كرد كە لە میانی كاری هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی و هێزەكانی دیكەدا وەڵامی ژمارەیەكی زۆر پرسیاریان وەرگرتووە و، پرسیاری ئەوەی كرد ئایا بەڕاستی ڕێكخراوە توندڕەوەكان ئارەزووی هێرش كردنە سەر ڕووسیایان هەیە كە مۆسكۆ لەگەڵ چارەسەرێكی دادپەروەرانەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

وتیشی: "باشە ئیسلامییە توندڕەوەكان كە بەناو خۆیان وەك مسڵمانی بەرگریكار لە ئیسلامی پاك دادەنێن، چۆن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ستەمی گەورە ئەنجام دەدەن؟".

هەروەها سەرۆكی ڕووسیا پوتین ڕایگەیاند: "كێ سوودمەندی ئەم كارەیە؟ لەوانەیە ئەم دڕندەییە تەنیا یەك ئەڵقە بێت لە زنجیرەیەك هەوڵی ئەوانەی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەسەر دەستی ڕژێمی كیێڤی نێونازی دژی وڵاتەكەمان شەڕ دەكەن. هەروەها وەك دەزانرێت نازییەكان سڵناكەنەوە لە پەنابردنە بەر پیسترین و نامرۆڤانەترین ئامڕاز بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان".

 

هه‌واڵی گرنگ