پەرلەمانتارێك زانیاری لەسەر 3 مووچە نەدراوەكەی ساڵی ڕابردوو ئاشكرادەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێك زانیاری لەسەر 3 مووچە نەدراوەكەی ساڵی ڕابردوو ئاشكرادەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوەڵامی داواکاری موچەی نەدراوی سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٣ ی موچەخۆرانی هەرێم دەڵێ؛ ئێمە پابەندین بەکارکردن بەیاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی.
 
ئەمڕۆ چوار شەممە 3_ی نیسان_ی 2024 سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك ئاماژەی بەوەش كردووە، لە ٢٥/٢/٢٠٢٤ لەگەڵ ٢٥ پەرلەمانتاری دیکە داوای ئەو سێ موچە نەدراوەمان لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بەپێی وەڵامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، عێراق دانەوەی ئەو سێ موچە بەئەرکی خۆی نازانێ.
 
جێی ئاماژەیە، حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم دوای نزیكەی دوو هەفتە لە دەستبەسەردا گرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا مووچە دابەش بكات، نزیك دەبینەوە لە مانگی چوار و تازە مووچەی مانگی دوو دابەش دەكات لە كاتێكدا سێ مووچەی كۆتایی ساڵی ڕابردووشی نەداوە.
 

May be an image of text

May be an image of text

 

هه‌واڵی گرنگ