كوردیو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،"دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ هۆکارەکانی سووتانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بکەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لایەنە پەیوەندیدارەکان دهبێ لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ هۆکارەکانی ئەو رووداوە نەخوازراوە(سووتانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر) بکەن".
ئاماژەی بەوەش داوە،"پێویسته ههڵوهسته لهسهر دووبارەبوونەوەی ئەم رووداوانه و بەدواداچوونێکی هەمەلایەن بۆ رووداوەکە بکرێت، هەروەها کاسبکارانیش زیاتر پابەندی ڕێنمایییەکان و گرتنەبەری رێکارەکانی سەلامەتیی بن".
جێگەی باسە،شەوی ڕابردوو، ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی شاری ھەولێر كەوتەوە و بەشێكی دووكانەكانی زێڕینگەری و جلوبەرگ و دووكانی دیكە سووتاون و زیانێكی زۆری ماددی بەر كاسبكارانی بازاڕەكە كەوتووە.