كوردیو
سەرەڕای ئەوەی چەندینجار بە نادەستووریی ناوی بردووە، بەڵام سەرۆكی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم لە دادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر كۆمسیۆن تۆماركرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 6-5-2024 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم، لە دادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماركرد.
مەسرور بارزانی داوای لە دادگای فیدراڵی كردووە، فەرمانی سالاریی بۆ ڕاگرتنی ڕێوشوێنەكانی سازدانی هەڵبژاردن دەربكات.
سكاڵاكەی ناوبراو، لەسەر شێوازی دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان بەسەر بازنەكان و كورسی كۆتاكان لە هەرێمی كوردستان.
پەنابردنی مەسروور بارزانی بۆ دادگای فیدراڵیی لەكاتێكدایە كە پێشتر ناوبراو چهندینجار دادگاكەی به نادهستوریی ناوبردووه.
بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەرێوە بچێت و رۆژی هەینی 10ی ئایار هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێبكات.