فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، جێبەجێکردنی ٩٤ ئۆپەراسیۆنی دژی داعش لە سوریا و عێراق ڕاگەیاند، کە لە ماوەی سێ مانگدا، ١٨ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە كوژران، و ٦٣ ئەندامی ئه‌ندامیشیان دەستگیرکران.
ئه‌مڕۆ شەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکان بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بووە.
ئاماژە بەوەش كراوە، “28 ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە سوریا ئه‌نجامدراوه، كه 7 ئەندامی داعش كوژراون و 27ی دیکەش ده‌ستگیركراون، لە عێراقیش 66 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئه‌نجامدرا و 11 ئەندامی داعش كوژران و 36ی دیکەش ده‌ستگیركران”.
باس لەوەش كرازە کە “هەوڵی نێودەوڵەتی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە 9000 دەستگیرکراوی داعش كه ئێستا لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی (هه‌سه‌ده)ن و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه زیاتر لە 45000 کەس لە کەمپی هۆڵ و رۆژ كه خانه‌واده‌ی داعشن بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان”.