لە گرانی نرخدا عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمینی وڵاتانی عەرەبییە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە گرانی نرخدا عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمینی وڵاتانی عەرەبییە

بەگوێرەی ئامارێكی ساڵی ٢٠٢٤، عێراق پلەی ٨٥هەمینی لە تێچووی ژیان لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە.

لە ئامارەكەدا هاتوە عێراق لە ڕیزبەندی ٨٥ هەمیندایە لە کۆی ١٣٢ وڵات لە ڕووی گرانی نرخ و تێچووی ژیان بۆ ساڵی ٢٠٢٤، هاوکات لە ڕیزبەندی هەشتەمی جیهانی عەرەبییە لە ڕووی گرانی نرخەوە، لە دوای قەتەر، ئیمارات، لوبنان، بەحرەین، ئوردن، کوەیت و سعودیە.

سەبارەت بە تێچووی کرێی خانوو، عێراق لە پلەی ٨١ی جیهانیدا بووە، لە بەرامبەردا لە ئاستی جیهانیدا پلەی ٨٩ی هەیە لە تێچووی خواردن، لە نرخی چێشتخانەکاندا پلەی ٧٥ی هەیە، لە ئاستی کڕینیشدا پلەی ٦٨ی جیهانی بەدەستهێناوە.

 

هه‌واڵی گرنگ