عێراق و هەرێم ڕێككەوتن له‌ رێی بانكی (تی بی ئای) راسته‌وخۆ موچه‌ی موچه‌خۆران بدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق و هەرێم ڕێككەوتن له‌ رێی بانكی (تی بی ئای) راسته‌وخۆ موچه‌ی موچه‌خۆران بدرێت

حکومەتی عێراق لەگەڵ حکومەتی کاربەڕێکەر ڕێکەوت کە لە رێگەی بانکی TBIـەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راستەوخۆ بدرێت.

ئەمڕۆ شەممە 6_ی  نیسان_ی 2024 ، حکومەتی عێراق لەگەڵ حکومەتی کاربەڕێکەر لەسەر ناوەڕۆکی پڕۆژەکەیەك ڕێككەوتن  کە ۱۱۹ واژۆی بۆ كۆكرابوەوەو درا بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگەی بانکی TBIـەوە.

هەروەها لە ڕیكەوتنەكەدا هاتوە هەر فەرمانبەرێک باوەڕی بە پڕۆژەی هەژماری من نەبێت، ئەوا دەتوانێت لە بانکی TBI هەژماری بانکی بۆ خۆی بکاتەوە و لەوێوە راستەوخۆ مووچە وەربگرێت.

جێی ئاماژەیە  لەمەودوا جگە لە مووچە مووچەخۆرانی هەرێم سودمەند دەبن لە هەر قەرز و پێشینەیەک کە لە عێراق دەدرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ