ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی رایدەگەیەنێت،ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عێراق، بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له بابل ده‌ركرد.
ئەمرۆ شەممە 6_ی نیسان-ی 2024 ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "له چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت و لێدانی كه‌مه‌رشكێن كه له لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی نیستیمانییه‌وه دژ به تۆڕه‌كانی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ئه‌نجامدرا و به پشتبه‌شتن به زانیارییه ئه‌منییه دروسته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای بابل، توانی تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناوببات كه كاریان بۆ هێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرد بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات".
ئاماژە بەوەش دراوە "تۆڕەكه 3 بازرگانی له‌خۆگرتووه، یه‌كێكیان بازرگانێكی بیانی بووه و به به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراوه‌وه ده‌ستگیر كراون".
ئەوەش خراوەتەڕوو "سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه ته‌واوبووه و ره‌وانه‌ی لایه‌نی دادوه‌ری كراوه. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به پشتبه‌ستن به ماده‌ی 27 له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌رییه عه‌قڵییه‌كان، ژماره 50 ی ساڵی 2017، بریاری سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردوون، به‌و پێیه‌ی پێشتریش كاری له‌و جۆره‌یان ئه‌نجامداوه و بازرگانیان به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه كردووه و به‌قاچاخ هێناویانه‌ته ناوه‌وه‌ی وڵات و بڵاویانكردووه‌ته‌وه.