وادەی هەناردەكردنەوەی نەوتی کەرکوک ئاشكرادەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەی هەناردەكردنەوەی نەوتی کەرکوک ئاشكرادەكرێت

حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات، تا لە کۆتایی ئەم مانگەدا هەناردەی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی هێڵی بۆریی نەوتی کەرکوک-جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە.

باسم محەمەد، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری هەناردە بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاند، زۆربەی کارەکانی چاککردنەوەی بۆرییە نەوتییەکە تەواو بووە، کە لە ساڵی 2014ـەوە لەکارکەوتووە، هەروەها وێستگەی پەمپ و چەند کۆگایەکی نەوتیش دروستکراون.

ئاماژەی بەوەش كرووە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا و لە قۆناغی یەکەمدا، بۆرییەکە توانای گواستنەوەی ٣٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی دەبێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ