بۆرسەی عێراق بۆ ماوەی نزیكەی هەفتەیەك چالاکییەکانی رادەگرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆرسەی عێراق بۆ ماوەی نزیكەی هەفتەیەك چالاکییەکانی رادەگرێت

بۆرسەی عێراق ڕایدەگەینێت، بەبۆنەی پشووی جەژنی رەمەزانەوە، بۆ ماوەی شەش رۆژ چالاکی و دانیشتنە بازرگانییەکانیان رادەگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە،8_ی نیسان_ی 2024  بۆرسەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش كردوە، سەرجەم چالاکی و دانیشتنە بازرگانییەکانیان بۆ ماوەی شەش رۆژ رادەگرن.

باسی لەوەش كردوە، بەبۆنەی پشووی جەژنی رەمەزانەوە، کە لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە ٩ـی نیسان تاوەکو رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ١٤ـی نیسان، سەرجەم چالاکییەکانیان دەوەستێت.

بۆرسەی عێراق هەفتانە پێنج دانیشتنی بازرگانی لە رۆژی یەکشەممە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە رێکدەخات، کە تێیدا ١٠٣ کۆمپانیای عێراقی لە دانیشتنەکاندا بەشدار دەبن 

 

هه‌واڵی گرنگ