به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له رێژه‌ی به‌فیڕۆدانی خۆراك، عێراق له ریزبه‌ندی شه‌شه‌می وڵاتانی جیهاندایه .
باسی لەوەشکرد، ساڵانه، شه‌ش ملیۆن تۆن خۆراك له عێراق به فیڕۆ ده‌درێت، پێشبینی ده‌كرێت له ساڵانی داهاتودا، بڕی به‌فێڕۆدانی خۆراك زیاد ببێت و بگاته حه‌وت ملیۆن تۆن.
ئەوەشی خستەڕوو، له عێراق هیچ سیاسه‌تێكی كارا نییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌فیڕۆدانی خۆراك، به‌وپێیه‌ی ساڵانه بڕی 143 كیلۆگرام بۆ هه‌ر تاكێك خۆراك به‌فیڕۆده‌درێت.
هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كیین بۆ به‌فیڕۆدانی خۆراك له عێراق، چونكه عێراقییه‌كان له كاتی ئاماده‌كردنی خواردن له ماڵه‌وه، بڕێكی زۆرتر خۆراك له‌وه‌ی پێویستیانه ئاماده ده‌كه‌ن به تایبه‌تی له كاتی بۆنه‌كان و له ڕۆژانی جه‌ژندا.