قەرزی پێشینە بە توێژێک دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قەرزی پێشینە بە توێژێک دەدرێت

وەزیری دارایی بڕیاری دا لەسەر بودجەی وەزارەتەکەی قەرزی پێشینە بۆ شەهیدانی جەنگی داعش بداتەوە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی یەکەم ڕێنمایی دارایی بۆ ساڵی 2024 دەرکرد کە پەیوەستە بە دانەوەی قەرزی پێشینە کشتوکاڵییەکانی شەهیدانی جەنگی داعش.

لە ڕێنماییەکەدا هاتووە کە "سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان کە وەک قەرز لە ئەستۆی شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی شەڕی داعشن لەسەر بودجەی وەزارەتمان پاکتاو دەکرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕێنماییەکە شەهیدانی پێشمەرگە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هاووڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی دەگرێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ