عێراق لە ریزبەندی دووەم وڵاتانی جیهانەدایە لەرووی پیسبونی هەواوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق لە ریزبەندی دووەم وڵاتانی جیهانەدایە لەرووی پیسبونی هەواوە

لە روپێوێكدا كە كۆمپانیایەكی سویسری ئەنجامیداوە دەركەوتوە، عێراق لە ریزبەندی دووەم وڵاتانی جیهانەدایە لەرووی پیسبونی هەواوە و بەغدا و بەسرەو موسڵ زۆرترین كاریگەری پیسبونیان لەسەرە

لە روپێوێكدا كە كۆمپانیای (ئەی كیو ئار)ی سویسری مانگی ئازاری رابردوو ئەنجامیداوە، عێراق لە پلەی دووەمی وڵاتانی جیهاندایە لە رووی پسیبونی هەواوە.

ئەوەشهاتووە، بەغدای پایتەختیش لە پلەی (13)هەمین شارەكانی جیهاندایە لە رووی پیسبونی هەواوە.

بەگوێرەی روپێوەكە، لە عێراق (43.5) ملیۆن كەس نیشتەجێن كواڵیتی هەوا بۆ ئاستی (80.1) مایكرۆگرام لە گەردیلەی (بی ئێم2.5) بۆ هەر مەتر سێ‌ گۆشەیەك دابەزیووە، ئەوەش لەكاتێكدایە لە ساڵی (2021)دا (49.7) مایكرۆگرام بووە بۆ هەر مەتر سێ گۆشەیەك.

پێشتریش وەزارەتی ژینگەی عێراق هۆشداریداوە لە مەترسی بەرزبونەوەی پسیبونی ژینگەیی بەڵام چارەسەرێكی بۆ ئەو دۆسیەیە دانانەوە.

وەزارەتی ژینگە ڕایگەیاندبوو، پیسبونی هەوا و ئاو و خاكیش دەگرێتەوە هۆكاری پیسبونەكەش دەرەنجامی پرۆسەی دەرهێنانی نەوت لە چەندین پارێزگا، لەگەڵ زۆری ژمارەی ئۆتۆمبیل و پابەندنەبوونی كارگە نزیكەكان لەشارەكان بە رێوشوێنەكانی پارێزگاریكردن لە ژینەگە.

جاسم فەلاحی بریكاری وەزارەتی ژینگە بە رۆژنامەی (العربي الجدید)ی وتووە: پیسبونی هەواو ژینگە بەگشتی مەترسی راستەقینەی لەسەر چەند پارێزگایەك دروستكردووە لەنێویاندا بەغدا و بەسرە.

ئەوەشیخستەڕوو، حكومەت بایەخێكی زۆری داوە بەهەردوو قەیرانی گۆڕانی كەش و هەواو پیسبون، (90) ملیار دیناری تەرخانكردووە بۆ نەهێشتنی كاریگەرییەكانی گۆڕانكاری كەش و هەوا چارەسەركردنی پیسبون و سود وەرگرتن لە غازی هاوەڵ بۆ كەمكردنەوەی كاربۆنی بەهەواداچوو و رۆیشتن بەرەو كەمكردنەوەی پشت بەستن بە وزەی ژێر زەوی و گۆڕینی بەوزەی پاك.

 

هه‌واڵی گرنگ