ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازە یاسای هەڵبژاردن هەمواربكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازە یاسای هەڵبژاردن هەمواربكاتەوە

سەرەڕای دەنگۆكانی بوونی جموجۆڵی سیاسی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق, بەڵام كۆمەڵێك هۆكار وادەكەن لە ئێستادا ئەو پرسە مەحاڵ بێت.

محەمەد جاسم ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)ـی ڕاگەیاند: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەستەمە بەتایبەت لەگەڵ بوونی هەندێك پرسی پەیوەیست بە پرۆسەی هەڵبژاردن لەنێویاندا كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن كە وادەی كاركردنی لە مانگی تەموزی داهاتوودا تەواو دەبێت دوای تەواوبونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە مانگێك.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەش وادەكات لەبەردەم هەڵبژاردنی كۆمیسیۆنێكی نوێدابین كە كارێكی ئاسان نیە بەهۆی كارلێكە سیاسیەكان.

ئەوەشیخستەڕوو، لەحاڵەتی هەڵبژاردنی كۆمیسیۆنێكی نوێ لەبەر رۆشنایی ئەم یاسایەی ئێستا پێویستی بەكات و گۆڕینی شێوازەكەیەتی لەهەردوو حاڵەتەكەدا كارەكە قورسە لەگەڵ بوونی ئەو یاسایەی ئێستا بەتایبەت كە ئەم كۆمیسیۆنە نزیكەی (3بۆ4) هەڵبژاردنی ئەنجامداوە.

باسی لەوەشكرد، لەرووی سیاسیشەوە حكومەت بەرەو جێبەجێكردنی پرۆگرامەكانی هەڵبژاردنی هەنگاودەنێت هیچ پاساوێك نیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق.

محەمەد جاسم ئەوەشی ووت: هەڵبژاردن لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت كە تەنها ساڵ و نیوێكی ماوە، ئەنجومەنی نوێنەرانیش هەوڵی پەسەندكردنی یاسایەكی نوێ دەدات بۆ كۆمیسیۆن، رەنگە ئاڕاستە سیاسیەكانیش بڕیار لەبارەیەوە بدەن و رێككەوتن لەسەر هەمان یاسای كۆمیسیۆن و پێكهاتە ئیدارییەكانی بكرێت تەنها هەڵبژاردن بۆ دادوەری نوێ‌ بكرێت.

ووتیشی: لەڕووی سیاسی و هونەری و یاساییەوە هەڵبژاردنی پێشوەخت چاوەڕوانكراونیە، هەنگاوی چاوەڕوانكراو هەمواری یاسای كۆمیسیۆنە بەزیادكردنی ژمارەی كۆمسیاران یان گۆڕینی دادوەرەكان بە كارمەندی هونەری و ئیداری.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیكردەوە، قسەكردن لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەخت كارێكی قبوڵكراونیە، چونكە كۆمەڵێك پرسیار دێنێتە ئاراوە بەوەی ئاخۆ ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەت شكستیانهێناوە لە ئەنجامدانی كارەكانیان.

 

هه‌واڵی گرنگ