وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی ناوخۆی هەرێم دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی ناوخۆی هەرێم دەکات

 

كوردیو

وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوێک داوای داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ دەکات و بە فەڕمی داوای لەحکومەتی هەرێم کردووە داهاتی نانەوتی بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
 
لەنوسراوەکەدا داوای ڕادەستکردنی بڕی 950 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ لە هەرێم کراوە وەک داهاتی هەر سێ مانگی کانوونی دووەم و شوبات و ئازار و بۆ هەرمانگێک داهاتی هەرێم بە 317 ملیار دینار خەمڵێنراوە.
 
بەو پێیەی حکومەتی ناوەند و وەزارەتی دارایی بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی پارەیان بۆ مووچەی هەرسێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ناردووە و لە هەمان بڕیار حکومەتی هەرێم پابەندکراوە بە یاسای بوودجەی عێراق بۆ ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی.
 
تا ئێستا ڕوون نییە حکومەتی هەرێم چۆن مامەڵە لەگەڵ داواکەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات و چۆن پاکتاوی داهات دەکات کە بەشێکی ئەو داهاتانە تەنها نیوەی بۆ هەرێم دەگەڕێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ