ڕووداوه‌كان له‌سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌ندو بواره‌كانه‌وه ڕۆژ دوای ڕۆژو سات دوای سات ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێن كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌ك ته‌نها له‌ڕووی سیاسی یان سه‌ربازیه‌وه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی نه‌یاره‌كانیدایه به‌ڵكو له زۆر بواره‌وه نه‌یاره‌كان كاری له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیری نامۆ‌و فكری شێواو له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه كه دواجار ئه‌م ئه‌م بیر‌و بۆچونانه ئه‌بنه كار‌و ڕه‌فتارو كاریگه‌ری نیگه‌تیڤیان ئه‌بێت، كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌گه‌ر چی له زۆر بواردا وه‌ك پێویست نه‌بوه به‌تایبه‌تی له‌بواری پیشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن و خزمه‌تگوزاریدا به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا جیگاومایه‌ی شانازی هه‌موان بوه ئه‌و به‌ها به‌رزو جوانانه‌بون كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ڕابردوودا له‌سه‌ریان په‌رورده كراوه ئه‌ویش دواجار بۆته‌مایه‌ی بڵاوبنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و ڕیزو هاوكاری وته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزم دۆستی هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ ئاسوده‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا .
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری ڕووداو گۆرانكاریه‌كان بكه‌ین وه چه‌ندین كاری نه‌شیاو دڵته‌زین له‌ناو كۆمه‌ڵگادا سه‌ر هه‌ڵئه‌ده‌ن كه ئه‌مانه‌ش دواجار ئه‌بنه مایه‌ی له‌ده‌ستانی ئه‌و سه‌روه‌ریانه‌ی له‌ڕابدوودا هه‌مان بوه وه‌شانازیمان پیوه‌كردون بۆیه هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه ئه‌وه‌مان پی ئه‌ڵێن كه پڕۆژه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی پێویسته بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ئه‌كرێت ئاماژه به گرنگی ڕۆڵی یه‌كگرتوو بكه‌ین له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا :ـ
1ـ له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ی تاكی باش و پاك و خزمه‌ت دۆستی خاك و خه‌ڵك وبڵاو كردنه‌وه‌ی بیری میانه‌ره‌وی یه‌كگرتوو چ وه‌ك فكره‌و چ وه‌ك قوتابخانه‌ی پیگه‌یاندنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه كاری ئه‌م ڕه‌وت و بزاوته ناكرێت ته‌نها له‌یه‌ك ڕه‌هه‌نده‌وه سه‌یر بكرێت به‌ڵكو پێویستیه‌كی به‌رده‌وامی تاك به‌تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه ئه‌كرێت زۆر جار له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانیه‌وه دان به‌گرنگی ئه‌م نه‌هجه په‌روه‌رده‌ییه‌ی یه‌كگرتوودا نه‌نێن به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌ناخه‌وه هه‌مویان ده‌رك به گرنگی ڕۆڵی یه‌كگرتوو وه‌ك فكر‌و وه‌ك تاك و وه‌ك كۆمه‌ڵ ئه‌كه‌ن.
2ـ له‌بواری شێوازی مامه‌ڵه كردن چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك كۆ هه‌موومان ئه‌زانین جۆرێك له شكاندنی به‌هاكان كاریان له‌سه‌ر ئه‌كرێت، وه‌كارێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ئه‌كریت بۆ نه‌هێشتنی پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری به‌ڵام یه‌كگرتوو وه‌ك هیزێكی میانه‌ڕه‌و له گۆڕه‌بانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ئیداری ده‌یان ڕۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌ك و دڵسۆزی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌ی كوری كردوه كه بۆ ئه‌مه‌ش نه‌یاره‌كانی پێش دۆسته‌كانی ئه و گه‌واهیه‌ی بۆ ئه‌ده‌ن .
3ـ یه‌كگرتوو وه‌ك دۆستیكی ڕه‌خنه‌گر له‌ماوه‌ی25 بیست و پێنج ساڵی خه‌باتی ئه‌م هێزه كاری زۆری كرد له‌سه‌ر نه‌هجێكی ئیصلاحیانه كه ببێته كه‌لتور له كۆمه‌ڵگای كوردیدا له‌كاتێكدا هێزگه‌لێك و بزاوتێكی زۆر كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ئه‌كه‌ن به‌رانبه‌ره‌كان بشكێنن و ئه زمونه‌كه بشێوێنن ئه‌وه‌نده‌ی كار له‌سه‌رڕوخان و له‌ناو بردن و به‌زاندنی سه‌رجه‌م سنوره‌كه‌كانی مرۆڤایه‌تی ئه‌كه‌ن بۆ عه‌یبداركردنی نه‌یارو به‌رانبه‌ره‌كانیان .
4ـ ئێستا تێ ئه‌گه‌ین كه ئه‌و شێوازه له په‌یام و خیتابی یه‌كگرتوو خزمه‌ت ئه‌كات و هه‌رزوو ئه‌م هێزه ووتی كه‌س فریشته‌و مه‌عصوم نیه‌و كه‌سیش شه‌یتان نیه به‌داخه‌وه كار ئه‌كرا له‌سه‌ر عه‌قلیه‌تێك كه نه‌وه‌ی نوێ واپه‌روه‌رده‌بكات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مندا بیت باشیت ئه‌گه‌ر دژم بیت خراپیت كه ئه‌مه‌ش دواجار كێشه‌ی گه‌وره‌ی دروستكرد ته‌نانه‌ت كێشه‌ی یه‌كتر قبوڵنه‌كردن تا ئاستی خێزان وپه‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كردوه .
5ـ یه‌كگرتوو كاری زۆری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه پێوه‌ریكی ڕاست و دروست پێوه‌ربێت بۆ كێشان و هه‌ڵسه‌نگاندنی تاكه‌كان و لایه‌نه‌كان و پڕۆژه‌كان نه‌ك ئه‌وه‌ی ئیستا كاری له‌سه‌ر ئه‌كرێت كه به‌داخه‌وه تاكه پێوه‌ربوه به‌وه‌ی تاچه‌ند هه‌ڵوێست وكارو پڕۆژه‌كان له خزمه‌تی خودی لا‌یه‌نێك وه له‌ناو لایه‌نێكیشدا بۆچه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو .
هه‌مو ئه‌مانه‌و چه‌ندان هۆكاری تریش ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێت كه له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا یه‌كگرتوو له‌هه‌مووكات پێویستره بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌هاكان بۆ سه‌رجه‌م بواره‌كان له ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیاندا .