تیمی( كاتا)ی خورماڵ پلەی یەكەم بەدەست دەهێنێت و نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تیمی( كاتا)ی خورماڵ پلەی یەكەم بەدەست دەهێنێت و نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەكات


لەپاڵاوتنی كۆتایی هەڵبژاردەی عێراق لەشاری (بەغداد) یارزانانی كاراتی خورماڵ ئاستێكی نمونەی ‌پێشكەشدەكەن و تیمی( كاتا)شَ پلەی یەكەم بەدەست دەهێنێت و نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەكات .


لەپەیجیتایبەتی خۆیدا كارتی خورماڵ بڵاویكردوەتەوە"ڕۆژی هەینی بەرواری ۲۰۱۸/۳/۸ لەپاڵاوتنی كۆتایی هەڵبژاردەی عێراق لەشاری (بەغداد) یارزانانی كاراتی خورماڵ توانیان ئاستێكی نمونەی ‌پێشكەش بكەن و تەنها لەبەشی (كاتا )چوار یاریزانی چونە هەڵبژردەی عێراق ."


ئاماژەی بەوەشداوە"هەروەها تیمی( كاتا)ی خورماڵ توانیان پلەی یەكەم بەدەست بهێنن و نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەكەن لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكان . جگەلەم ئەنجامانە چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ناوی یاریزانانی بەشی كۆمێت دەكەین كە ئەویش چەند یاریزانێكی ئاست بەرزی كاراتی خورماڵ پاڵێوراون بۆ هەڵبژاردەی عێراق ."


راشیگەیاندوە"چواریاریزانیان سەركەوتنیان بەدەست هێناوە بۆ هەڵبژاردەی عێراق ئەوانیش - پەژار مەهدی - بینەر مستەفا- محمد ئەحمد- یوسف سلام"


أ.س

 

هه‌واڵی گرنگ