نازم شیخانی
یه‌كێتى تۆپى پىَ جیهان ئێستا له‌خه‌وى غه‌فله‌ت به‌ئاگا هاتۆته‌وه‌و خه‌ریكه سزاى یانه‌كان ده‌دات به‌هۆى سه‌رپێچى كردنیان له بنه‌كانى یاساى گرێبه‌ستى یاریزانانى ته‌مه‌ن خوار (18)ساڵى ،له‌ماوه‌ى ته‌نیا دوو وه‌رزدا سىَ یانه‌ى ئیسپانى كه‌وتنه داوى ئه‌م سزایه‌وه ، به‌لاَم پرسیارێك دێته ئاراوه ئایا ئه‌م سزایه كاریگه‌رى له‌سه‌ر یانه‌كان ده‌بێت؟ ، یاخود ئایا فیفا له‌هه‌وڵى پاره كۆكردنه‌وه دایه نیه ؟ بێگومان ئه‌گه‌ر سه‌یرى رابردووه‌كى كورت بكه‌یت ده‌بینین ته‌نیا له هه‌وڵى پاره كۆكردنه‌وه بووه چونكه سزاكه هیچ كاریگه‌رى له‌سه‌ر یانه گه‌وره‌كان نه‌بوه .
له‌ساڵى (2015)یانه‌ى به‌رشلۆنه سزا درا و ئێستا هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ، له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پىَ جیهان ، له‌گه‌ڵ سزایى دارایى ، یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كه‌تالۆنیا به‌برى (450 )هه‌زار فرانكى سویسرى سزا درا ، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌برى (900)هه‌زار فرانك و ریال مه‌درید به‌برى (360)هه‌زار فرانك سزا دراون ، بێگومان ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه ته‌نیا ده‌بینین سزا دارایه‌كان كاریگه‌ریان ده‌بێت ،ئه‌گینا له‌سه‌ر ئاستى یانه‌كان و یاریزانان هیچ كاریگه‌رى نابێت ، له‌رابردوو به‌رشلۆنه‌مان بینى بۆدوو مێركاتۆ هیچ گرێبه‌ستێكى ئیمزا نه‌كرد ،به‌لاَم كۆمه‌ڵێك نازناوى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێنا .
بۆجارى شه‌شه‌م نازناوى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپاى برده‌وه له‌ساڵى (2015) ،وه بۆجارى (23)نازناوى خولى لالیگاى برده‌وه ، له‌گه‌ڵ نازناوى جامى شاى ئیسپانیا و جامى سوپه‌رى ئیسپانیا و جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا و جامى جیهانى یانه‌كان ،واته له‌م ساڵه‌ى به‌رشلۆنه سزا درا به‌سه‌ركردایه‌تى لیۆنێل میسى و هاورێكانى توانى پێنچ نازناو به‌ده‌ست بهێنێـ و كه‌واته له‌رووى ئاسته‌وه هیچ كاریگه‌رى نه‌بووه .
ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه له‌هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌هه‌مان شێوه‌ى به‌رشلۆنه خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كى به‌هێزن ،به‌تایبه‌ت تیپه‌كه‌ى زێدان بۆیه بروام وایه ئه‌م سزایه هیچ كاریگه‌ریه‌كى له‌سه‌ر یانه‌كه نابێت ، له‌ماوه‌ى رابردوو ریال مه‌درید روبه‌رووى ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى هانده‌ران بویه‌وه ،له‌مێركاتۆى هاوینه‌ى ئه‌مساڵ سست بوو له‌بازارى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان هیچ گرێبه‌ستێكى گه‌وره‌ى ئیمزا نه‌كرد ،ئه‌گه‌رچى زانیارى هه‌بوو روبه‌روى ئه‌م سزایه‌ى فیفا ده‌بێته‌وه ،چونكه له‌مه‌و پێش یه‌كێتیه‌كه هۆشدارى دابووه یانه‌ى ریال مه‌درید .
به‌لاَم زێدان و پێرێز بروایان وایه ریال خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه‌یه هیچ له‌به‌رشلۆنه‌ى ساڵى (2015)كه‌متر نیه و ده‌یانه‌وێـ ده‌سكه‌وتى ئه‌م یانه‌یه دووباره بكه‌نه‌وه ،ئه‌گه‌ر پێنچ نازناویش به‌ده‌ست نه‌هێنن به‌لایه‌نى كه‌ك چاویان له‌سه‌ر هه‌دوو نازناوه گه‌وره‌كه خولى لالیگا و چامپیس لیگه.
یانه‌ى شاهانه له‌مێركاتۆى زستانه‌ى (2017)هاوینه‌ى هه‌مان ساڵ ناتوانێت هیچ گرێبه‌ستێك ئیمزا بكات ،ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین و ورد بینه‌وه واته بۆماوه‌ى یه‌ك وه‌رز و نیو نابێت هیچ یاریزانێكى نوىَ درێسى مێره‌نگى بپۆشێت ، تا مێركاتۆى زستانه‌ى (2018)، ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه ئایا ریال له‌و ماوه‌یه‌دا چى ده‌كات ؟ئه‌گه‌ر یاریزانێكى تووشى پێكانێكى قورس بوو یاخودو سزا دار ؟ ،وه ئایا هێلى زه‌خیره‌ى ئه‌م یانه‌یه چه‌ند یاریزانى تیایه ؟
راسته پێكهاته‌ى یه‌ده‌گى ئه‌م یانه‌یه چه‌ند یاریزانێكى كه‌من ،به‌لاَم بێگومان یاریزانى پیشگه‌رن و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان كاریگه‌ریان هه‌یه له‌ئه‌نجامى یاریه‌كان ، بۆیه ریال پێویستى به‌یاریزانى تر نیه و نابێت و ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه له هێلى گۆلچى نافاس و كاسیا ركابه‌رى ده‌كه‌ن ، له‌به‌رگرى خاوه‌ن هه‌شت یاریزانه بریتین له مارسیلۆ و كوینتراو ، رامۆس و فاران ، ناچۆ و پیپى ، كارفخال و دانیلۆ ، له‌ناوه‌راست ، كاسیمرۆ و كۆفاسیچ ، كورس و ئیسكۆ ، مۆدریچ و خامیس رۆدریگز ، له هێلى پێشه‌وه بێل و فاسكوێز ، بنزیما و مۆراتا ،رۆناڵدۆ و ئه‌سینسۆ ،، واته ئێستا ریال مه‌درید خاوه‌ن دوو پێكهاته‌ى ته‌واوه و به‌هه‌ردوو پێكهاته ده‌توانێت ئه‌نجامى باش تۆمار بكات ، جگه له‌م دوو پێكهاته‌یه ریال مه‌درید شه‌ش یاریزانى تر‌ى به‌خواستن داوه‌ته چه‌ند یانه‌یه‌كى ئه‌وروپى.
یاریزانه‌كان بریتین له بۆرخا مایۆرال له یانه‌ى فۆلفسبۆرگى ئه‌ڵمانى و دیگۆ لۆرینتى له مه‌له‌گه و ماركۆ لۆریانتى له دیبه‌رتیڤۆ ئالافێس ، خیسۆس فالیخۆ له فرانكفۆرت و خۆرخى ئه‌لفێز له سپۆرتینگ خیخۆن و رائول دى تۆمار له یانه‌ى به‌له‌د وه‌لید یارى ده‌كه‌ن و ریال مه‌درید هه‌وڵ ده‌دات له مێركاتۆى هاوینه‌ى (2017)ئه‌م یاریزانانه بگه‌رێنێته‌وه یاریگاى برنابیۆ ،بۆیه زێدان و پێرێز دڵنیا بوون له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌یان سزاشى به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت ،ئه‌وا كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر ئاستى یانه‌كه‌یان چونكه خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك یاریزانى به‌ئه‌زمو ن و لاوان ، بۆیه به‌برواى من داهاتووش ده‌یسه‌لمێنێت یانه گه‌وره‌كان ناكه‌ونه ژێر كاریگه‌رى سزاكانى فیفاوه به‌هۆى سه‌رپێچى كردنیان له یاساى گرێبه‌ستى یاریزانانى خوار ته‌مه‌ن (18)ساڵى .
ن.ش