توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، كە وەرزش بەگشتی مردن دوادەخات، بەڵام هەندێك جۆری وەرزش مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشك كەم دەكەنەوەو تەندروستی بەگشتی باشتر دەكەن.
توێژینەوەكە لە گۆڤاری وەرزشی پزیشكیدا بڵاوكراوەتەوە، كە لە بەریتانیا چاپ دەكرێت، لەسەر داتای تەندروستی (80) هەزار كەس كراوە لەنێوان ساڵانی (1994– 2008) و ناوەندی تەمەنیان (52) ساڵ بووە.
توێژینەوەكە دەڵێت، مەلەكردن باشترین جۆرە بۆ چاڵاكردنی لەش، هەروەها بەدوای ئەوەنەدا كاری ناوماڵ، كاركردن لەباخدا، ڕۆیشتن، لێخووڕینی پایسكیل، جیمناستیك و یارییەكانی بەجووڵەی جەستەی مرۆڤ دەكرێت هەموویان بەسوودن.
توێژینەوەكە ئاماژەی بەداتاكان داوەو دەڵێت، وەرزشوانان كەمتر تووشی نەخۆشییەكانی دڵ و مێشك دەبن و تەمەنی زیاتر دەژین.
رێكان عزیز