هۆکاری سەرکەوتنەکەکانی یانەی (چێڵسی) بۆچی دەگەڕێتەوە؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆکاری سەرکەوتنەکەکانی یانەی (چێڵسی) بۆچی دەگەڕێتەوە؟

په‌شێوه‌ عبدالله

گومانی تێدانییە یانەی (چێڵسی) یەکێکە لە یانە ناودارو ئاستبەرزو بەهێزەکانی ئینگلتەڕا و جیهان، خاوەنی مێژوویەکی زێڕینە. لە ئێستاشدا خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی ئاستبەرز و دەستەیەکی ڕاهێنەرانی بەتوانا و بە ئەزموونە.
لە وەرزی ڕابردو بەڕابەرایەتی خۆزێ مۆرینهۆ یانەکە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕی و نەک نەیتوانی ببێتە پاڵەوانی پریمەرلیگ، یان بلیتێکی یانە پاڵەوانەکان، ئەوروپالیگ بەدەست بهێنێت، بەڵکو مەترسی دابەزینی لەسەر بوو بۆ خولی پلەیەک.
بەڵام لەدوای دەستبەکاربوونی ڕاهێنەر (ئەنتۆنیۆ کۆنتی) وستافەکەی لە سەرەتای ئەم وەرزە، بارودۆخی یانەکە گۆڕاو بەتەواوی ڕووی لە باشی کرد، لە ڕووی ئاست و ئەنجامەوە.
ئێستا دەمەوێ بێمە سەر گرینگترین ئەو هۆکارانەی، کە بونەتە هۆی سەرکەوتنەکانی یانەکە لەم وەرزە دا:
۱. شێوە و پلان و تەکتیکی تایبەتی (کۆنتی)، کە شێوازێکی تۆپی پێی سەردەمیانە و هاوچەرخ و مۆدێرنەیە. دوای دابڕانێکی زۆر لە پیشەی راهێنەرێتی یانەکان و دوای پشوویەکی کەم لە ئەزموونی راهێنەرێتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، ئەزموونێکی نوێ لەگەڵ یانەیەکی نوێ و خولێکی نوێ تاقی دەکاتەوە، کە ئەویش خولی ئینگلیزیی و یانەی (چێڵسی) لەندەنییە. (کۆنتی) دوو ئەزموونی جیاوازی تاقی کردووەتەوە، یەکەم: ئەزموونی راهێنەرێتی یانەی (یۆڤنتۆس)،کە توانی هەیبەت بۆ ئەو یانەی شاری تۆرینۆ بگەڕێنێتەوە.
دووەم: ڕاهێنەرێتی هەڵبژاردەی (ئیتاڵیا)بوو، لە کاتێکدا بوو، کە هەڵبژاردەکە بە سەختترین قۆناغی خۆیدا تێپەڕ دەبوو، ئاست و ئەنجامی ئیتاڵیا بە جۆرێک بوو، کە هیچ راهێنەرێکی گەورە ئاواتی بە پۆستەکەی (کۆنتی) نەدەخواست، بەڵام (کۆنتی) توانی بە ئیتاڵیایەکی لاوازەوە هەیبەت و شکۆ بۆ ئیتاڵیا بگەڕێنێتەوە.
ئەم راهێنەرە بە باکگراوەندێکی دەوڵەمەندەوە، بە سوودوەرگرتن لە لێکنزیکی بەشێک لە بیرۆکەکانی لەگەڵ مۆرینیۆ، توانی بە بڕوابەخۆبوونێکی زۆرەوە خۆی بۆ ئەو جەنگە سەختە ئامادە بکات، کە تاکو ئێستا توانیویەتی سەرکەوتوبێت. گرینگترین هۆکاری سەرکەوتنی (کۆنتی)ش، خۆی لە پلانی { ۳ ـ ە ـ ۳ } دەبینێتەوە. بەم شێوەیە، هێڵی بەرگری: {گاری کاهێڵ – داڤید لویز – ئیزپیلیکویتا} هێڵی ناوەند: {مارمۆس ئەلۆنسۆ – ماتیچ (فاریگاس) – کانتی – ڤیکتۆر مۆزێس}، هێڵی هێرشبەری: {هازارد – کۆستا – ویلیان (پێدرۆ)}
۲. ئاستبەرزی تاک بە تاکی یاریزانانی پێکهاتەی سەرەکی و دروستبونی ڕووحیەتی سەرکەوتن و بوون بە پاڵەوان لە ناخی یاریزانەکاندا و شێوازی یاریکردنی دەستە جەمعییانە و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ڕاهێنەر لەناو یاریگادا.
۳. بەرزیی ئاستی ئیدین هازارد ی جادووگەر لە هەموو ڕووێکەوە، کە بەو جوڵە سیحراوی و مەهاڕە سەرسوڕهێنەرەو ئەسێستە نایابە و خێراییە بێوێنە و گۆڵە ئەفسوناوی و پاسە یەکلاکەرەوەکانی ، بۆتە جێی سەرنج و سەرسوڕمانی هەموو هەوادارانی تۆپی پێ لە جیهاندا بە گشتی و یانەی بلوز بە تایبەتی. وە گریگنگترین هۆکاری سەرکەوتنەکانی یانەکەیەتی.
٤. یەکێکیتر لە هۆکاری سەرکەوتنەکڵنی یانە لەندەنییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵگێڕانی گرینگی (کانتی) لە هێڵی ناوەند، کە کۆنتی کۆمەڵێک ئەرکی گرینگی پێداوە، وەک:( دروستکردن و سەرەتای بنیاتنانی هێرش (هەجمە) ، بەیەکەوە بەستنی هەر دوو هێڵی بەرگری و هێرشبەر ، بڕین و قەتعکردنی هێرشەکانی تیپی بەرانبەر ، وەرگرتنی زۆرترین تۆپ و دابەشکردنی تۆپ ، بەشداریکردن لە هێرشە هەڵگەڕاوەکان .......هتد ).
کانتی بەهۆی بوونی توانایەکی بەرزی جەستەیی و عەقڵێکی گەورەیی یاریکردن، بەڕادەیەکی زۆر توانیویەتی ئەو ئەرکانە لەناو یاریگادا جێبەجێ بکات و ڕۆڵێکی گرینگ بگێڕێت لە سەرکەوتنەکانی تیپەکەی.
٥. پێکانی کەمی یاریزانان، کە بێگومان ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ تواناولێهاتوویی دەستەی ڕاهێنەران لەو پلان و تەکتیک و شێوازەی لە ڕاهێنانەکان پشتی پێدەبەستن.
٦. بەرزی توانای جەستەیی و ماندوونەبوونی یاریزانان لەناو یاریگادا، کە هەتا دوا خولەک دەجەنگن.
۷.ئاستبەرزی یاریزانانی یەدەگ، کە هەر یانەیەک بیەوێت نازناوەکان بەدەستبهێنێت، دەبێت ئاستی یاریزانانی زەخیرەی وەک ئاستی یارزانانی پێکهاتەی سەرەکی بێت، کە بە دڵنیایەوە ئەمە لە یانەی بلوز بە ڕادەیەکی زۆر بەدیدەکرێت.
٨. پاڵپشتی کردنی تەواو و بەردەوامی هاندەرانی یانەکە لە یاریگادا، بە کردار سەلماندویانە، کە یاریزانی ژمارە دوازدەیەمن.
ئەمانەو چەندین هۆکاریتر لە پشت سەرکەوتنەکانی یانەی چێڵسین.
بێگومان دروستکردنی ئەو جیاوازییە زۆرە لە کۆکردنەوەی خاڵ شتێکی بۆ قسەکردن لەسەر خاڵی لاوازی (چێڵسیی) نەهێشتووەتەوە. تۆمارکردنی گۆڵی زۆر و کەمترین گۆڵ لێبوون، بەسە بۆ ئەوەی بە ستایشێکی زۆر و بە سەرسامییەوە قسە لەسەر تیپێک بکەین، کە جگە لە سەرکەوتن بە هیچ ئەنجامێکی دیکە رازی نابێت. ئێستا (چێڵسیی) نەک باشترینی خولی ئینگلیزییە، بەڵکو ئەو یانانەی خولە ئەورووپییەکان زۆر کەمن کە بتوانن بە هەمان ئاست و هێزی چێڵسییەوە بێنە مەیدانی ململانێ، نە پاڵەوانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا نەیانتوانیوە بە هەمان ئاست و هێزی چێڵسییەوە دەربکەون.

هۆکاری سەرکەوتنەکەکانی یانەی (چێڵسی) بۆچی دەگەڕێتەوە؟
گومانی تێدانییە یانەی (چێڵسی) یەکێکە لە یانە ناودارو ئاستبەرزو بەهێزەکانی ئینگلتەڕا و جیهان، خاوەنی مێژوویەکی زێڕینە. لە ئێستاشدا خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی ئاستبەرز و دەستەیەکی ڕاهێنەرانی بەتوانا و بە ئەزموونە.
لە وەرزی ڕابردو بەڕابەرایەتی خۆزێ مۆرینهۆ یانەکە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕی و نەک نەیتوانی ببێتە پاڵەوانی پریمەرلیگ، یان بلیتێکی یانە پاڵەوانەکان، ئەوروپالیگ بەدەست بهێنێت، بەڵکو مەترسی دابەزینی لەسەر بوو بۆ خولی پلەیەک.
بەڵام لەدوای دەستبەکاربوونی ڕاهێنەر (ئەنتۆنیۆ کۆنتی) وستافەکەی لە سەرەتای ئەم وەرزە، بارودۆخی یانەکە گۆڕاو بەتەواوی ڕووی لە باشی کرد، لە ڕووی ئاست و ئەنجامەوە.
ئێستا دەمەوێ بێمە سەر گرینگترین ئەو هۆکارانەی، کە بونەتە هۆی سەرکەوتنەکانی یانەکە لەم وەرزە دا:
۱. شێوە و پلان و تەکتیکی تایبەتی (کۆنتی)، کە شێوازێکی تۆپی پێی سەردەمیانە و هاوچەرخ و مۆدێرنەیە. دوای دابڕانێکی زۆر لە پیشەی راهێنەرێتی یانەکان و دوای پشوویەکی کەم لە ئەزموونی راهێنەرێتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، ئەزموونێکی نوێ لەگەڵ یانەیەکی نوێ و خولێکی نوێ تاقی دەکاتەوە، کە ئەویش خولی ئینگلیزیی و یانەی (چێڵسی) لەندەنییە. (کۆنتی) دوو ئەزموونی جیاوازی تاقی کردووەتەوە، یەکەم: ئەزموونی راهێنەرێتی یانەی (یۆڤنتۆس)،کە توانی هەیبەت بۆ ئەو یانەی شاری تۆرینۆ بگەڕێنێتەوە.
دووەم: ڕاهێنەرێتی هەڵبژاردەی (ئیتاڵیا)بوو، لە کاتێکدا بوو، کە هەڵبژاردەکە بە سەختترین قۆناغی خۆیدا تێپەڕ دەبوو، ئاست و ئەنجامی ئیتاڵیا بە جۆرێک بوو، کە هیچ راهێنەرێکی گەورە ئاواتی بە پۆستەکەی (کۆنتی) نەدەخواست، بەڵام (کۆنتی) توانی بە ئیتاڵیایەکی لاوازەوە هەیبەت و شکۆ بۆ ئیتاڵیا بگەڕێنێتەوە.
ئەم راهێنەرە بە باکگراوەندێکی دەوڵەمەندەوە، بە سوودوەرگرتن لە لێکنزیکی بەشێک لە بیرۆکەکانی لەگەڵ مۆرینیۆ، توانی بە بڕوابەخۆبوونێکی زۆرەوە خۆی بۆ ئەو جەنگە سەختە ئامادە بکات، کە تاکو ئێستا توانیویەتی سەرکەوتوبێت. گرینگترین هۆکاری سەرکەوتنی (کۆنتی)ش، خۆی لە پلانی { ۳ ـ ٤ ـ ۳ } دەبینێتەوە. بەم شێوەیە، هێڵی بەرگری: {گاری کاهێڵ – داڤید لویز – ئیزپیلیکویتا} هێڵی ناوەند: {مارمۆس ئەلۆنسۆ – ماتیچ (فاریگاس) – کانتی – ڤیکتۆر مۆزێس}، هێڵی هێرشبەری: {هازارد – کۆستا – ویلیان (پێدرۆ)}

هه‌واڵی گرنگ