ئەمرۆ شورتە و نوازیبۆ رووبەرووی یەكتردەبنەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ شورتە و نوازیبۆ رووبەرووی یەكتردەبنەوە

 

وابریارە ئەمڕۆ ئێوارە لەسەر یاریگای خۆر لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی 16می یانە پاڵەوانەكانی عەرەبی یانەی شوڕتەی عێراقی میوانداری یانەی نوازیبۆی مۆریتانی دەكات.

یارییەكە كاتژمێر 7:00 ئێوارە ئەنجام دەدرێت، لەیاری چوون یانەی شوڕتە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بردنەوەی تۆمار كردووە ، بە بردنەوەو بەرامبەر بوون شورتە دەگاتە قۆناغی هەشتەمی جامەكە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عێراق یانەی شوڕتە بێ بەش كرا لەسەر یاریگاكانی عێراق یارییەكە ئەنجام بدات.

چەند یاریزانێكی یانەی شوڕتە لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق پەیوەندیان بە یانەكە كردەوە تا بەشداری لە یارییەكە بكەن.

هەرچی یانەی نوازیبۆیە پێویستی بە بردنەوە هەیە بە دوو گۆڵی تا بگاتە قۆناغی داهاتوو ئەم یانەیە ئەركی ئاسان نیە بەڵام هەوڵ دەدات ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو تۆمار بكات.

هه‌واڵی گرنگ