گۆڕانكاری
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گۆڕانكاری

 

گۆڕانكاری زەرورەتێكی ژیانە چونكە گەردون خۆی هەمیشە لە گۆڕاندایە و ئێمەش پیویستە بەرەو باشتر هەنگاو بنێین و بگۆڕێین تا بتوانین گەشەی زیاتر بەڕوح و فكر و عەقڵمان بدەین .
دەبێت لە ناخی خۆمانەوە دەست پێ بكەین ، ئەگەر چی وازهێنان لە هەندێ بیركردنەوە وئیدارەدانی كاروبارەكانمان كە لە ڕابردوودا لەسەری ڕاهاتووین سەخت و دژوارە ،بەڵام ئەگەر ئیرادە و هیممەت و پشوو درێژی و كۆڵنەدان وخۆڕاگریمان هەبێت هیچ شتێك لە ژیاندا زەحمەت نیە ، دەبێت مرۆڤەكان هەمیشە لە هەوڵدابن بۆ ئەوەی بگەن بە باشتر تازۆرترین خزمەت بەچوار دەوریان پێشكەش بكەن .
خوداش دەفەرموێت (إِنَّ اللّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّي يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ) .
ناو بە ناو بیركردنەوە لە خۆمان و بژاركردنی ڕەفتار و بیركردنەوە سلبیەكان لە ژیاندا بۆ هەر تاكێكمان زەرورەتە چونكە نابێت كەس ئەوەندە لە خۆی ڕازی بێت و وابزانێت هەموو شتێ دەزانێ و پێویستی بە بەخۆداچوونەوە و بژاركردنی كردار و ڕەفتارە سلبیەكانی نەماوە .
لەگەڵ ڕۆیشتنی تەمەن و دەوڵەمەندبوونمان لەڕووی فكرییەوە و زیادكردنی ئەزموونمان پێویستە بەرهەم و دەسكەوتەكانیشمان زیاد بكات ، ئەگەروانەبوو دەبێ بە خۆماندا بچینەوە و تەقیمێكی وردی خۆمان بكەین و هۆكارەكان دیاری بكەین و لە پاڵیشیدا نەخشە ڕێگای سەركەوتن دابنێین بۆ خۆمان .
چونكە گەرهەر لەسەر هەنگاوەكانی ڕابردوومان بڕۆین و وا بزانین كە ئەمە ڕێگە ڕاستەكەیە لەهەمان كاتدا بەتاقیكردنەوە بۆمان دەركەوتووە ماندوبوون و بەخشینی وزەكانمان یەكسان نیە بە دەستكەوتەكانمان بەهەدەردانی ووزە تواناكانە بۆیەدەبێت بەربەستەكانی بەردەم گۆڕانكاری ژیانمان بە بەرنامە و پلانێكی ورد تێك بشكێنین بۆ ئەوەی باشتر گەورەبین وگەشە بكەین تا باشتر خزمەت بە خۆشمان و چواردەورەكەشمان بكەین .
هیچ كەسێك نیە پێویستی بە نوێبوونەوە نەبێت چونكە ئەگەر جەستە لە گەشە بوەستێت خۆ ناكرێت گەشەی فكر و عەقڵ بوەستێت كەئێمەش بەهۆی پێشكەوتنی خێرایی ژیانەوە دەبێ‌ بەردەوام میكانیزمی كاركردن نوێ‌ بكەینەوەو لەگەڵ گەشەی ژیان و پێشكەوتنی جیهان میكانیزمەكانی ئێمەش بەرەو پێش بڕوات و گەشەبكات تابەشێوازە نوێكان ڕووبەڕوی كردنەوەی گرێ‌ كوێرەكانی ژیان بین.
بەڵام پێویستە هەر نوێبوونەوەیەكیش كەدەكرێت بەهەر جۆرێك بێت دەبێت ڕاستەقینە و بەرهەمدار بێت نەك ڕۆتینی و وەهمی و كاتی .
بۆیە وەك تاك پێویستە هەمیشە لە گەشە و نوێبوونەوەدا بین ، چونكە تەنانەت ئاو ئەگەر لە شوێنی خۆی بوەستێت و سەرچاوەكانی گەشە نەكەن و لەبەری نەڕوات و ئاوی نوێی نەیەتە ناو ڕەنگ و بۆن و تامی تێك دەچێت .
كەواتە وەك تاك پێویستمان بە نوێبوونەوەیە چونكە گەر تاكەكانی هەر نیشتمانێ لەگەشە و نوێبوونەوەدابوون ئەوە هەمیشە ئەو نیشتمانە گەشە و كەش وهەوای ئارامە و ژیان تیایدا شەرەفەمەندانەیە وپێكەوە ژیانیش لە لوتكەدا دەبێت .

 

هه‌واڵی گرنگ