یانەی مەولودییەی جەزائیری خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتەمی یانە پاڵەوانەكانی عەرەبی پاش بردنەوەی لە قوەجەوییە بە جیاوازی لێدانی یەكلاكەرەوە لەخاڵی سزا.
یارییەكە بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات و یاریزانانی هەردوو تیپ چەندین هەلی ئاسانی گۆڵكردنیان لەدەستدا بەهۆی پەلەكردنەوە نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن، ئەم ئەنجامەش هەمان ئەنجامی یاری چوون بوو بۆیە بۆیەكلایی كردنەوەی ئەنجامی یارییەكە پەنایان بردە بەر لێدانی یەكلاكەرەوە لەخاڵی سزا یانەی مەولودیە بردنەوەی تۆمار كرد بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ گەیشتە یارییەكانی قۆناغی هەشتەم و قوەجەوییە ماڵئاوایی كرد.