لەیارییەكانی گەڕی (20)ـی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا ، یانەی مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی (2 – 0) لەیانەی بێرنلی بردەوە.
ئەنتۆنی مارسیال و ماركۆس راشفۆرد دوو گۆڵەكەی یونایتدیان تۆماركرد و یانەكەیان بەرەو سەركەوتن برد.
بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر یونایتد خاڵەكانی بۆ (31) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی پێنجەمی گرتووە.