ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (میلان 4 – 2 تۆرینۆ) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (میلان 4 – 2 تۆرینۆ) ببینە

 

یانەی میلان بووە سێیەم یانە خۆی گەیاندە یاری پێش كۆتایی جامی یانەكانی ئیتاڵیا پاش بردنەوەی لە قۆناغی هەشتەم لە تۆرینۆ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ.

جیاكۆمۆ بۆنافینتۆرا لەخولەكی 12 گۆڵی یەكەمی بۆ میلان تۆمار كرد ، بەرلەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە 10 خولەك جلیسۆن برێمەر گۆڵی بەرامبەری بۆ تۆرینۆ تۆمار كردەوە گێمی یەكەم بە بەرامبەر بوون كۆتایی هات.

جلیسۆن برێمەر لەخولەكی 71 گۆڵی دووەمی خۆی و تۆرینۆی تۆمار كرد خەریك بوو بردنەوە تۆمار بكەن بەڵام لەكۆتا خولەك هاكان كالهانگلۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ میلان تۆمار كردەوەو یارییەكە لەكاتی ئاسایی بە بەرامبەر بوون كۆتایی هات و چووە كاتی زیاد كراو.

لەخولەكی 106 هاكان كالهانگلۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی میلانی تۆمار كرد،دوای سێ خولەكی تریش زلاتان ئیبراهیمۆفیچ گۆڵی چوارەمی بۆ میلان تۆمار كردوو تیپەكەش بەم ئەنجامەش براوە بوو گەیشتە یاری پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا.

 

هه‌واڵی گرنگ