كۆماری مهاباد له 22-1-1946، خۆی ڕاگه‌یاند، گه‌ر چی ئه‌م كۆماره له‌كاتی خۆیدا هیوایه‌كی گه‌وره بوو بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆری نه‌خایاند له 16-12-1946 كۆماره‌كه به‌هۆی پلانگێڕی ناحه‌زانیه‌وه كۆتایی هات، بۆیه پێویسته كورد ئه‌زمون له ڕابردوو وه‌ربگرێت و به‌رده‌وام شیكاری بۆ ئه‌و هۆكارانه بكات كه بونه‌هۆی ڕوخانی كۆماره‌كه كه ئه‌مانه به‌شێكی بوون:
1/ گه‌مارۆی ئابوری ئێران بۆسه‌ر كۆماری مهاباد.
2/ ناهاوسه‌نگی هێز له‌نێوان هێزه‌كانی شا‌و كۆماری مهاباد.
3/ پشت به‌ردانی سۆڤیه‌ت له كۆماری مهاباد به‌رامبه‌ر پێدانی چه‌ند بیرێكی نه‌وت و غاز له‌لایه‌ن شاوه بۆ سۆڤیه‌ت.
4/ هێرشه‌كانی شا بۆسه‌ر ئازرباینجان كه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س كوژرابوون ئه‌مه‌ش ترس و نائارامی زۆری دروستكردبوو.
5/ لاوازی هه‌ڵوێستی هه‌ندێك له سه‌رۆك هۆزه كورده‌كان كه له‌گه‌ڵ شا ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردبوو.
ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه خاڵه لاوازه‌كانی كۆماری مهاباد بوون، گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئێسته‌ش زۆربه‌ی ئه‌و خاڵانه و چه‌ندین خاڵی تری لاواز له‌ناو ده‌سه‌ڵات و شۆڕشی كورددا به‌رده‌وامه.
بارودۆخه‌كانی ئه‌م دواییه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا‌و باكور و باشور، ئه‌و ڕاستیه تاڵه‌مان پێده‌ڵێن كه كورد تاوه‌كو ئێستا نه بۆته جێگه‌ی متمانه‌ی دۆسته‌كانی نه‌توانیویه‌تی له‌ناوخۆی خۆیشیدا یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت به‌داخه‌وه بیركردنه‌وه‌ی نیشتیمانیانه بۆ ئاوه‌دانی نیشتیمان و خزمه‌تكردنی گه‌ل و خاك له دوای زۆرێك له‌و بیركردنه‌وانه‌وه‌ن كه به‌دوای پێگه‌ی به‌هێزی حیزبی‌دا ده‌گه‌ڕێن، هه‌ر له باشور یه‌ك هه‌ڵوێست نه‌بونی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌رامبه‌ر وڵاتانی ئیقلیم و نێوده‌وڵه‌تی و به‌غدا ئه‌و ڕاستیه دوپات ده‌كه‌نه‌وه كه كورد په‌رته‌وازه‌ی ناو ماڵی خۆیه‌تی و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ نیه و پلانی ستراتیژی بۆ گه‌ل و نیشتیمان لاوازه ئه‌مانه‌ش پێمان ده‌ڵێن كه ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی كوردی نه‌یانتوانیوه به‌پێی پێویست سود له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگرن و دونیایه‌كی نوێ و شایسته‌و پڕ له ئارامی و ئاوه‌دانی بنیات بنێن.