ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (تۆتنهام 2 – 0 مان سیتی) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (تۆتنهام 2 – 0 مان سیتی) ببینە

 

یانەی تۆتنهام بردنەوەیەكی بەنرخی لە یارییەكانی جەولەی 25ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا بەرامبەر بە مانچستەرسیتی بەدەست هێناو دۆرانی شەشەمی لەم وەرزە توشی تیپەكەی گواردیۆلا كرد.

تیپەكەی مۆرینهۆ بردنەوەی دووەمی لەسەریەكی تۆمار كرد، لە گێمی یەكەم ئیلكای گۆندۆگان لێدانێكی سزای بۆ مانچستەرسیتی لەدەستدا گێمی یەكەمیش بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

لە گێمی دووەم تۆتنهام ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد گۆڵی پێشكەوتنی لەلایەن ستیڤن بیرگوین لەخولەكی 63 تۆمار كرد ، دوای هەشت خولەكی تر هیۆنگ سۆن مین گۆڵی دووەمی بۆ یانەی تۆتنهام تۆمار كردوو یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات، ئەمەش بردنەوەی 10 بوو لەم وەرزە بەدەستی هێناو بووە خاوەنی 37 خاڵ سەركەوت بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی، یانەی مانچستەرسیتیش بە 51 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی مایەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ