كاتێ حه‌ڤده‌ی شوبات ڕویدا (20) ساڵ بوو ڕاپه‌ڕین ئه‌نجامدرابوو، (8) ساڵیش بوو ڕژێمی به‌عسی به ته‌واوه‌تی ڕووخابوو .
له‌ماوه‌ی (20) ساڵدا كه باشترین ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی بوو ، نه‌یتوانی له‌ڕووی سیاسیه‌وه داڕشتن و دروست كردنی بڕیاری سیاسی بخاتهدهرهوهی هه‌ردووحزبی ده‌سه‌ڵاتدارو گشت هێزه‌سیاسیه‌كانی تر به‌شداری پێبكات ، نه‌توانرا داهات شه‌فاف بكه‌ن ، نه‌توانرا دادگاكان سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن و ده‌زگانیشتمانیه‌كان كارابكه‌ن وپهیوهندیهدیبلۆماسیهكان به نیشتمانی بكه‌ن ، له جیاتی هه‌موو ئه‌مانه هاتن هه‌ر له كورسیه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه تا داهاته‌كه‌ی و شاروشارچكه و گونده‌كانی په‌نجا به په‌نجا له نێوان خۆیان دابه‌ش كرد ، فرمێسك و خوێنی ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆڕه‌وی خه‌ڵكیان تاڕادده‌یه‌كی باش له بیر كرد .
هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد گیانی نیشتمان په‌روه‌ری لای تاكه‌كان ته‌واو لاوازبوو ، ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ناڕه‌وا له‌سه‌ر حسابی گه‌ل ده‌ستی پێكرد و هێزی چه‌ك دار و پێشمه‌رگه له جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌ك بخرێته‌وه به هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه لێك دابڕانی قوڵیان بۆ دروست كرد .
خزمه‌تگوزاریش له هیچ كاتێكدا له ئاستی پێویستدا نه‌بوو ، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه رۆحی نیشتمان په‌روه‌ریان به‌ته‌واوه‌تی لاوازكردو بونه هۆكاری كۆچی به كۆمه‌ڵی گه‌نجان و خاوه‌ن به‌هره‌و تواناكان .
دامه‌زراندن له دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت كرا به ته‌زكیه‌ی حیزب و هاوڵاتی پله یه‌ك و پله دوویان دروست كرد ، هه‌ركه‌س سه‌ربه هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات بوایه پله‌یه‌ك بوو له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌ی تر پله دوو و پله سێ بوون .
كاتێكیش هاونیشتمانیان بۆ دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و بن بڕكردنی گه‌نده‌ڵی هاتنه سه‌ر شه‌قام له جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان و گوێگرتن له هاونیشتمانیان ، به گوله وه‌ڵامیان دانه‌وه و چه‌ندین كه‌سیان شه‌هید كرد و ده‌ستیان چووه خوێنی ئه‌و ڕۆڵانه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كانیان خاوه‌نی ده‌یان قوربانی بوون دژی ڕژێمی به‌عس.
بۆیه (17)ی شوبات مامۆستایه‌كی ئاینی و ڕۆشنبیرێكی ڕادیكاڵ وگه‌نجێكی خوێن گه‌رمی هه‌موو خسته یه‌ك سه‌نگه‌ره‌وه ، چونكه هه‌موویان دروشمی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیان به‌رزكردبوه‌وه‌و داوای خزمه‌تگوزاری باشتر‌و سه‌روه‌ری یاسایان ده‌كرد.