ڕۆژی (9/4/1994) ڕۆژێكی پڕشنگدار بوو له كاری ڕێكخراوه‌یی كه تیایدا یه‌كگرتووی قوتابیانی ئیسلامی كوردستان خۆی ڕاگه‌یاند كه ئێسته به‌ناوی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان درێژه به كاری ڕێكخراوه‌یی ده‌دات له ناوه‌نده‌كانی خوێندن .
له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی دانانی سكرتێر‌و دیاریكردنی ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و نوسینی یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی ڕێكخراوه‌كه به‌شداربووین ، ئه‌م ڕێكخراوه كه‌هاته ناو كاری ڕێكخراوه‌یی ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی توشی شۆك كرد ، چونكه بۆ یه‌كه‌مجاریان بوو ببینن هیمه‌ت و ئیراده‌ی قوتابی خاوه‌ن په‌یام چۆنه !!!
بۆیه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌وكات ئه‌م ڕێكخراوه بوو به ڕكابه‌ری سه‌رسه‌ختی ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات له هه‌ردوو زۆنی سه‌وز و زه‌رد به‌ڵام ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بێن له پرۆسه‌ی دیموكراسی و به میكانیزمی مه‌ده‌نی منافه‌سه بكه‌ن له ڕێگه‌ی حیزبه‌كانیانه‌وه، كه‌وتنه ئیجرائاتی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان ، ئه‌وه‌بوو له ساده‌ترین ماف بێ به‌شیان كردن كه مافی دامه‌زراندن بوو له ده‌زگاكانی حكومكه‌تدا دوای ته‌واو كردنی پرۆسه‌ی خوێندن هه‌روه‌ها وه‌رنه‌گرتنیان له خوێندنی باڵا بۆ ماسته‌رو دكتۆرا.
به‌ڵێ به‌وجۆره‌و شێوازی تری جۆراو جۆر فشاریان ده‌خسته سه‌ر ئه‌ندامانی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان ، به‌ڵام ئه‌ندامانی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان چونكه خاوه‌ن په‌یام بوون و ده‌یانویست ڕاستگۆیانه خزمه‌ت به زیندوترین توێژی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن هیچ یه‌كێك له‌و نادادپه‌روه‌ری و سته‌مانه‌ی كه لێیان ده‌كرا ساردی نه‌كردنه‌وه‌و هه‌میشه ده‌یان ووت:
ئه‌ی دڕك و داڵی سه‌ره ڕێم
دانه جیڕه‌ی چیتانه لێم
هه‌زار شه‌به‌ق بكه‌نه پێم
به‌سه‌رتانا هه‌نگاو ده‌نێم .
ئه‌و ته‌مه‌نه ئاڵتونیه‌ی له‌ناو ئه‌م ڕێكخراوه‌دا به‌ڕێم كرد دونیایه‌ك یاده‌وه‌ری جوانی بۆمن دروست كردووه كه قه‌ت له‌بیرم ناچێت ، بۆ یه‌كه‌م جار كه ڕێكخراومان ڕاگه‌یاند قوتابی زانكۆ بووم له زانكۆی صلاح ا‌لدین (200) قوتابیمان برد بۆ گه‌شتێك بۆ بێخاڵ و براتان شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وت بۆ یه‌كه‌م جار یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی ڕێكخراو بده‌ین به گوێییاندا .
یان یه‌كه‌م سه‌ردان كه كردمان به هاوڕێیه‌تی هه‌ردوو به‌ڕێزان م.عبدالكریم احمد و حاكم محمد ڕێكانی ، ئه‌وكات كه چووین بۆ لای ڕێكخراوه‌كانی تر پێیان ده‌وتین: ئێوه ده‌توانن چی بكه‌ن ؟ به‌ڵام كاتێ هه‌ڵبژاردنه‌كان هاته پێشه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت چۆن وه‌ك (شجره گیبه)ڕه‌گ و ڕیشه‌مان هه‌بوو له‌ناو قوتابیاندا .
ئێسته‌ش ئه‌م ڕێكخراوه جێگه‌ی ئومێد و هیوای توێژه‌كه‌یه‌تی گرنگه له‌م ساڵیاده دا به پلانی نوێ و حیكمه‌تی نوێوه كاروكاروانیان پڕشنگدارتر بكه‌ن له پێناو خزمه‌تكردنی باشتر به‌توێژی قوتابیان .
عوسمان كاروانی
ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراو