سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاریدا بە دەستنیشانكردنی ئەستێرەیەكی پێشووی تۆپی پێی عێراق وەك راوێژكاری خۆی بۆ كاروباری وەرزش.
سەرچاوەیەكی فەرمی بە (گلكامش پرێس)ـی راگەیاندووە ، یونس مەحمودی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق وەك راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وەرزش دەستنیشان كرد.