خوای موته‌عال فریشته‌كانی ئاگاداركرده‌وه كه مه‌خلوقێك له زه‌ویدا جێگیر ئه‌كات كه ( مرۆڤه) ، ده‌بێته خه‌لیفه ، واته وه‌چه ئه‌خه‌نه‌وه و نه‌وه‌یان ئه‌بێت ...
ئایه‌ته‌كه به‌مجۆره‌یه ( ۆإِذ قَاڵ رَبُّكَ لِلْمَڵائِكَەِ إِنِّی جَاعِلٌ فِی الْأَرْچض خَلِیفَەً ۖ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِیهَا مَن یُفْسِدُ فِیهَا ۆێسْفِكُ الدِّمَا‌وء ۆنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ ۆنُقَدِّسُ ڵكَ ۖ قَاڵ إِنِّی أَعْڵمُ مَا ڵا تَعْڵمُونَ (30) البقرە.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ، فریشته‌كان كه ئیختیاریان نییه و شه‌و و رۆژ خه‌ریكی ته‌سبیحات كردنن و سارد نابنه‌وه ، سوپاس و حه‌مد و ته‌قدیسكردنی خوای باڵا ده‌ست پیشه‌یانه؛ كه‌چی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م مه‌خلوقه نوێ یه‌دا كه خوا بڕیاری داوه جێنیشیان بكات له‌زه‌ویدا خه‌مبارن ، چونكه كه‌سانێكن ئیشیان ( فه‌ساد بڵاو كردنه‌وه و خوێنڕێژییه ) ؟
بۆچی فریشته‌كان خه‌می ئه‌وه‌یان نییه بڵێن خوایه تۆ كه‌سانێك دائه‌مه‌زرێنیت له‌زه‌ویدا كه ( كافرن ، مولحیدن ، موشریكن ، بێباوه‌ڕن ) ؟
له‌نه‌زه‌ری مه‌لائیكه‌كانه‌وه فه‌ساد و خوێنڕێژی مه‌ترسیدارتره له بابه‌تی عه‌قیده و یه‌كخواناسی و ته‌سبیح و حه‌مد و ته‌قدیس ، هه‌روه‌كو فریشته‌كان خۆیان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن !
ئه‌مه ئه‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ( كوفر و ئیلحاد و شیرك ) ، به‌شێکه له ئازادی تاك ، ئه‌م مه‌خلوقه نوێیه كه ئینسانه ، خاوه‌ن ئاوه‌ز و سه‌لیقه‌یه ، ئازاده له‌وه‌ی بڕوای به‌خوا بێت یان كافر بێت ، مولحید و موشریك بێت یان عابد خواناس بێت ...
به‌ڵام مه‌لائیكه‌ته‌كان خه‌می ئه‌وه‌یانه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌ساد ( گه‌نده‌ڵی ) به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ، خوێنڕێژی و كوشت و بڕ ، واته زه‌وتكردنی ژیان ، ناشیرین كردنی ئاده‌میزاد ، تاڵكردنی زینده‌گی و خولقاندنی دۆزه‌خێك بۆ یه‌كتری ، ئه‌مه خه‌می راسته‌قینه‌یه ، ئه‌مه كاره‌ساته ، ئه‌مه‌ش واقیعه تاڵه به‌رده‌وامه‌كه‌یه...
فه‌ساد و خوێنڕێژی به‌دوای یه‌كدا هاتوون ، واته گه‌نده‌ڵی تیرۆره و تیرۆریش فه‌ساده و جمكێكن لێك جودا نابنه‌وه..
ئه‌م سه‌رده‌مه كه تیایدا ده‌ژین ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرنگی به‌چه‌ندین به‌های وه‌كو ( یه‌كسانی و ئازادی و مافی مرۆڤ وهتد ) ئه‌درێت،كه‌چی ( چه‌كی كۆمه‌ڵکووژ و ماده‌ی هۆشبه‌ر و هاوڕه‌گه‌زبازی و پشتیوانی له سیسته‌مه دیكتاتۆره‌كان و ده‌سه‌ڵاتی مافیاكان و ده‌مكوتكردنی ئازادیخوازان و راسیزم و زۆری تریش )به‌رده‌وام له زیاد بوندان و زۆریشن ئه‌وانه‌ی هاواریانه له‌ده‌ست بێدادی و ئه‌ڵێن ( مردن وه‌ره ، ژیان كوشتمانی ) .
ویڵ دیورانت له ( قصە الحچارە) دا ئه‌ڵێت له مێژووی 3400 ساڵی رابووردوودا نزیكه‌ی 340 ساڵ مرۆڤایه‌تی بێ شه‌ڕ و كوشت و بڕ و خوێنڕێژی له‌سه‌ر زه‌ویدا ژیاون ، واته ته‌نها له سه‌دا ده‌ی كاته‌كان خه‌ڵکه‌كان لا شه‌ڕ بوون و خوێن نه‌ڕێژراوه ....
له قورئاندا 46 جار وشه‌ی ( فه ساد ) و هاوشێوه‌كانی هاتوون ، فه‌سادی ده‌وڵه‌مه‌ندان و پاره و دارایی ، فه‌سادی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت و حوكمڕانی ، فه‌سادی ئه‌خلاق ودژه فیتره‌ت ، سته‌مكاران كشتوكاڵ و به‌ر و بوومه‌كان به‌رباد ئه‌كه‌ن ، وه‌چه و نه‌وه به‌هیلاكا ئه‌به‌ن ..
چه‌ندین ئایه‌تیش باس له‌وه ده‌كات كه خوای موته‌عال ( فه‌ساد و موفسیدینی ) خۆش ناوێت ، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه له عاقیبه‌تی خراپی گه‌نده‌ڵكاران ئه‌كات ..
یه‌كه‌مین كه‌یسیش كه خوا قه‌زاوه‌تی تیا ئه‌كات له قیامه‌تا مه‌سه‌له‌ی ( خوێن ) ه..
وشه‌ی ( قتل ) و هاوشێوه‌كانی نزیكه‌ی 188 جار دووباره بووه‌ته‌وه و كه باس له خوێنڕێژی و دڕنده‌یی به‌شێكی زۆر له مرۆڤه‌كان ده‌كات كه پێغه‌مبه‌رانیشیان كوشتووه ..
فه‌سادی سیاسی و ئه‌خلاقی و دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری،جگه له مرۆڤه‌كان وشكانی و ده‌ریاكانیشی وه‌ڕس كردووه..
عه‌داله‌ت بناغه‌ی موڵك و ده‌سه‌ڵاته ، پایه‌داریشی ئه‌كات بابێ باوه‌ڕیش بێت ..سته‌میش خۆره‌ی ژیان و حوكمڕانیه با موسڵمانیش بێت..
********************
تاها سۆڵه‌یی
دارولمولكی بابان
10 ی 7 ی 2017