گومان لەگەندەڵ بونی سەرۆكی ئێستای فیفا دەكرێ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گومان لەگەندەڵ بونی سەرۆكی ئێستای فیفا دەكرێ


لێکۆلینەوە لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی دەکرێت، بەتۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەیەکی گەندەڵی، فیفاش ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت "هەر لە بنەڕەتدا پێویست بە لێکۆلینەوەیەکی لەو شێوەیە نەدەکرا".
فیفا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا چارەنووسی سەرۆکەکەی جیانی ئینفانتینۆی دیاریکرد و دووپاتیکردەو کە وەک سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت و هەموو ئەو تۆمەتانەشی رەتکردەوە کە دراونەتە پاڵی.
لێکۆلینەوە لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆ دەکرێت بەهۆی گومانکردن لەوەی لە ساڵی 2017 کۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ مایکل لۆپێری داواکاری گشتیی پێشووی سویسرا کردبێت، بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ شاردنەوەی چەند دۆسییەیەکی گەندەڵی.

هه‌واڵی گرنگ