چینیەكان ئەستێرەكەی بارسێلۆنایان دەوێ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چینیەكان ئەستێرەكەی بارسێلۆنایان دەوێ

ئەستێرەیەكی یانەی بەرشەلۆنە بۆتە جێگەی گرنگی پێدانی چینیەكان و لە هەوڵی ئەوەدان ئەو یاریزانە لە مێركاتۆی هاوینەدا بۆ خولی چینی بگوازنەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە رافینا ئەلكانترای یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە چینەوە گرێبەستێكی 16 ملیۆن یۆرۆی پێگەیشتوە، كە هەمان ئەو بڕە پارەییە كە یانەی بەرشەلۆنە داوای دەكات.
ئەو رۆژنامە كەتەلۆنیە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە رافینیا ئەلكانترا دەیەوێت رو لە ئینگلتەرا بكات بۆ یاریكردن، نەك گرێبەستی چینیەكان قبوڵ بكات.
ئەلكانترا سەرەتایی دەستپێكردنی یاریی كردنی لە تیمی دوەمی یانەی بەرشەلۆنەوە بو، دواتر سەركەوت بۆ تیمی یەكەم و پاشان پەیوەندی بە یانەی سێلتافیگۆوە كرد بۆ ساڵێك، دواتر چوە یانەی ئینتەر میلان، پاشان بە خواستن گەڕاییەوە بۆ بۆ یانەی سێلتافیگۆ

هه‌واڵی گرنگ