بارسێلۆنا ئەستێرە نایابەكەی سیتی كردۆتە ئامانج
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بارسێلۆنا ئەستێرە نایابەكەی سیتی كردۆتە ئامانج

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ئاشكرای كردوە كە یانەی بارسێلۆنا زۆر بە گەرمی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هاتوەتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی ئەستێرەیەكی تیپەكەی پیپ گواردیۆلا بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی (تیلیگراف)ی ئینگلیزی یانەی بارسێلۆنا چاوی بڕیوەتە بیرناردۆ سیلفا كە ماوەیەكە بەشێوەیەكی كەمتر لە پێشوو لە لایەن پیپ گواردیۆلا پشتی پێ قایم دەكرێت وەك لە یاری بەرامبەر ریال مەدریدش دەركەوت كە یاریزانە تەمەن 25 ساڵییەكە لەسەر كورسی یەدەگ دانیشتبوو، بە پێی هەواڵەكان بارسێلۆنا دەزانێت مان سیتی لەسەر داوای گواردیۆلا پێی خۆشە سیمیدۆ بەرگریكاری ڕاستی بارسێلۆنا بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە، لە هەمان كاتدا لە شوێنی سیلفا یاریزانی پێویستی هەیە، بۆیە ئەگەری ئاڵوگۆڕكردنی ئەو دوو یاریزانە ڕێگای تێدەچێت، گەر هەردوو یانەكە هاوشێوەی ئاڵوگۆڕكردنی ئارسەر میللۆ و بیانیچ لەسەر ئەوە ڕێك بكەون.
هەر سەبارەت بەم ڕێكەوتنە چاوەڕوانكراوە وەك ئاشكرایە یانەی بارسێلۆنا لە لایەن خۆیەوە هیچ هێڵێكی سووری لەسەر ڕۆیشتنی سیمیدۆ دانەناوە و پێشتریش بۆ فرۆشتنی بە پارەیەكی گونجاو یاریزانە پورتوگالییەكەی لە لیستی فرۆشتن دانابوو.

هه‌واڵی گرنگ