بارودۆخی لیۆ مێسی پێش جەنگەكەی هەینی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بارودۆخی لیۆ مێسی پێش جەنگەكەی هەینی

میسى بە شێوەیەکى سروشتى ڕاهێنانى کردووە و بۆ یارییەکەى بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنز لیگدا ئامادەیە.
یانەى بەرشەلۆنە لە ئامادەکارییەکانى بۆ یارییەکەى بەرامبەر بایرن میونشن لە قۆناغى چارەکى کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەردەوامە، کە هەینى داهاتوو لە شارى لشبۆنەى پورتوگال بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، لیۆنێل میسى بەشێوەیەکى سروشتى بەشدارى لە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکاندا کردووە و بەشێوەیەکى باش دەرکەتووە و دڵنیایى بە هاندەرانى بەخشیوە.
ئەمە لە کاتێکدا میسى لە یارییەکەى بەرامبەر ناپۆلى لە گەڕانەوەى قۆناغى ١٦ى خولەکەدا توشى بەرکەوتنێکى بەهێزبوو، هەرچەندە درێژەى بە یارییەکەدا.
مۆندۆ ئاشکرایکردووە، میسى لە ڕاهێنانەکاندا لەفافى لە شوێنى بەرکەوتنەکە بەستووە بۆ خۆپاراستن لە هەر حاڵەتێک نەخوازراو، باسى لەوەش کردووە عوسمان دیمبلى بەبێ کێشە بەشداری ڕاهێنانەکانى کردووە، بەڵام ساموێل ئۆمتیتى ئامادەنەبووە و بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر بایرن میونشنیش ناکات.

هه‌واڵی گرنگ