چارەنوسی فلیپ كۆتینیۆ نادیارە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چارەنوسی فلیپ كۆتینیۆ نادیارە

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان لە ئیسپانیا رایانگەیاند، بارسێلۆنا نەیتوانی هیچ کڕیارێک بۆ یاریزانە بەرازیلییەکەی، فیلیپ کۆتینیۆ بدۆزێتەوە.
لە کاتێکدا کە بارسا دەیەوێت خۆی لە یاریزانە بەرازیلییەکەی رزگاربکات و بیفرۆشێتە یانەیەک، ئێریک ئەبیدالی سکرتێری هونەری یانەکە ناتوانێت یانەیەک بدۆزێتەوە کە کۆتینیۆی بوێت، بەهۆی گرانی نرخەکەی و زۆری مووچەکەی.
دوای ئەوەی کۆتینیۆ لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە ریزەکانی باساوە کرد، نەیتوانی سەرکەوتوو بێت، بۆیە بارسا بۆ ماوەی وەرزێک بەشێوەی خواستن دایە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، بەڵام ئەو یانەیە نایەوێت ماوەی خواستنی یاریزانەکە درێژ بکاتەوە یان بە یەکجاری بکڕێت، بۆیە ئەو یاریزانە پێویستە بگەڕێتەوە بارسا، سەرەڕای ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت بیفرۆشێت.
بارسا ئەگەرچی نرخی کۆتینیۆی لە 120 ملیۆن یۆرۆوە کەمکردووەتەوە بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام هێشتا هیچ یانەیەک نایەوێت بەو نرخە یاریزانەکە بکڕێت، بەهۆی ئەو بارودۆخە داراییە خراپەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەر هەموو یانەکانیاندا هێناوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا، دەڵێن "هێشتا ئەبیدال بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی کۆتینیۆی تەمەنی 28 ساڵانی پێبفرۆشێت، بەڵام پێناچێت هیچ کڕیارێک بدۆزێتەوە، بۆیە بارسا تەنیا دوو بژاردەی لەبەردەستدایە، یان دەبێت کۆتینیۆ جارێکی دیکە بەشێوەی خواستن بداتە یانەیەک یان دەبێت یاریزانەکە بگەڕێتەوە نێو پێکهاتەی بارسا".

هه‌واڵی گرنگ