چێڵسی سورە لەسەر ئەوەی ئەستێرەكەی ڕیاڵ بگوازێتەوە ڕیزەكانی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چێڵسی سورە لەسەر ئەوەی ئەستێرەكەی ڕیاڵ بگوازێتەوە ڕیزەكانی

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن کە یانەی چڵسی ئینگلیزی سوورە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی بەرازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.
ڤینیسیۆس جونیۆر بە یەکێک لە یاریزانە لاوە گرنگەکانی یانەی ریال مەدرید دادەنرێت، کە لەم وەرزەدا بەشداری لە 38 یارییدا کرد، 5 گۆڵ و 4 ئاسیستی هەبوو
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا، بەرپرسانی یانەی چێڵسی پەیوەندییان بە بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدەوە کردووە و داوای فرۆشتنی ڤینیسیۆس جونیۆریان کردووە و دەڵێن "فرانک لامپاردی راهێنەری چێڵسی سوورە لەسەر هێنانی ڤینیسیۆس بۆ نێو پێکهاتەکەی".
ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە تاوەکو ئێستا وەڵامی ریال مەدید بۆ داواکەی چێڵسی ئاشکرا نەبووە، بەڵام زۆر زەحمەتە زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید دەستبەرداری یاریزانە بەرازیلییەکەی ببێت، کە هەمیشە دەڵێت "ڤینیسیۆس داهاتووی ریال مەدریدە".
ماوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر لەگەڵ ریال مەدرید لە 30ـی حوزەیرانی 2025 کۆتاییدێت، واتا ئەو یاریزانە 5 ساڵی دیکە یاریزانی یانەی شاهانەیە، مەگەر بەرپرسانی یانەکە دەستبەرداری بن و بیفرۆشن

هه‌واڵی گرنگ