بڕیارەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەم جۆرەیە:
یەكەم:کۆبونەوەی یەکێتییەکەمان بە کراوەیی دەمێنێتەوە، بۆیە داوا لە سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەین، سبەی سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٥ لە کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن، بۆ ئەوەی چارەنوسی سەرجەم چالاکییەکان و خولەکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ یەکلایی بکەینەوە و گفتۆگۆ لە بارەی چالاکییەکانی وەرزی ٢٠٢٠/٢٠٢١ ـی یەکێتییەکەمان بکەین.
دوەم- داوا لە سەرجەم نوێنەرانی یانە پلەنایابەکانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ دەکەین، سبەی سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٥ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ـی نیوەڕۆ، بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر چارەنووسی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ و ٢٠٢٠/٢٠٢١ بکەین، لە کاتی دیارییکراو لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن.
سێیەم- داوا لە سەرۆک یان نوێنەری لقی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک) دەکەین، سبەی سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٥ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ـی نیوەڕۆ لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن، بۆ کاری پێویست تایبەت بە چالاکییەکانی یەکێتییەکەمان.