ئەمشەو هاوڕێیانی كریستیانۆ یاریان هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمشەو هاوڕێیانی كریستیانۆ یاریان هەیە

تا ئێستا گەڕی یەکەمی نەیشن لیگ، 17 یاری ئەنجامدراون و ئەمڕۆش 9 یاری دیکە دەکرێن، کە دیارترینیان دەرکەوتنی پاڵەوانی وەشانی یەکەمە
ئەمڕۆ پۆرتۆگال هەڵمەتی بەرگریکردن لە نازناوەکەی دەستپێدەکات، کاتێک لەسەر یاریگەی دراگاو لە شاری پۆرتۆ میوانداری کرواتیای دووەمی مۆندیال دەکات، کە زۆر زەحمەتە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرە و کاپتنی پۆرتوگالییەکان بەشداری لەم یارییەدا بکات، کە لە دوایین دوو یەکەی مەشقیدا نەیتوانیوە بەشداری بکات بەهۆی ئەوەی پەنجەیەکی پێی تووشی هەوکردن بووە، هەر بۆیەش یەکێتی تۆپی پێی پۆرتوگال لە بڵاوکراوەکەیدا پشتڕاستی نەکردەوە رۆناڵدۆ یاری دەکات یان نا.
بێجگە لە رۆناڵدۆ، ریناتۆ سانچێزی یاریزانی یانەی لیۆنی فەرەنسیش بەهۆی نەخۆشییەوە بەشداری لەم یارییەدا ناکات.
پۆرتوگال ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە پۆرتۆ، ئەو شارەی یادگارییەکی خۆشی لەگەڵدا هەیە، کە لەوێ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یاری کۆتایی یەکەم وەشانی ئەم پاڵەوانێتیەی لە هۆڵەندا بردەوە.
کرواتییەکان ئەرکیان قورس دەبێت، لەبەرئەوەی بەبێ دیارترین دوو ئەستێرەکەی، لوکا مۆدریچ و ئیڤان راکیتیچ یاری دەکەن، کە ئەو دوو یاریزانە پێیان باشبوو پشوویەک وەربگرن بەرلەوی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا دەستپێبکاتەوە.

هه‌واڵی گرنگ