بەفەرمی ڕێگا درا بەگەڕانەوەی هاندەرانی تۆپی پێ بۆ یاریگاكان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەفەرمی ڕێگا درا بەگەڕانەوەی هاندەرانی تۆپی پێ بۆ یاریگاكان


لەگەڵ چوار بنەماى تونددا، ڕێگە درا بە گەڕانەوەى لە سەدا ٢٠ى هاندەران بۆ یاریگاکان لە سێ خولە گەورەکەى ئەڵمانیادا.
تۆڕى زە ئەتلەتیکى ئەڵمانى بڵاویکردووەتەوە، دەسەڵاتدارانى ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆکى هەرێمەکانى وڵاتەکە ڕازیبوون بە گەڕانەوەى لە سەدا ٢٠ى هاندەران بەپێى فراوانى یاریگاکان وەک بە شێک لە ئەزمونکردنى گەڕانەوەى هاندەران بۆ یاریگاکان.
ئەمە دواى ئەوەى لە دواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئەوروپا و وەستانى یارییەکان لە وەرزى ڕابردوودا، کە زیاتر لە شەشە مانگە، ڕێگە نەدراوە بە گەڕانەوەى هاندەران بۆ یاریگاکان.
یانەکانى ئەڵمانیا لە مانگى ڕابردوودا دەنگیاندا بۆ گەڕانەوەى هاندەران، بەڵام لەسەر چوار بنەماى توند، ئەوانیش نەهێنانى مادە کحولیەکان بۆ شوێنى هاندەران و ئامادەنەبوونى هاندەرانى تیپى میوان و نەبونى بلیتى تایبەت و بەپێوە نەوەستانى هاندەران لە شوێنەکانیاندا.
بڕیارە هەینى داهاتوو ١٨ى ئەم مانگە کێبڕکێکانى وەرزى نوێى خولى پلە یەکى ئەڵمانیا بە یارى نێوان بایرن میونشن و شاڵکە لە هەفتەى یەکەمدا دەستپێبکاتەوە.

هه‌واڵی گرنگ